English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مه‌ریكا هێزێكی سی هه‌زار كه‌سی له‌ سوریا پێكده‌هێنێت
2018-01-14 [08:30 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ دژی داعش به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ چه‌ند گروپێكی سوری هاوپه‌یمان كار بۆ پێكهێنانی هێزێكی نوێی ئه‌منی له‌سه‌ر سنوری جێگیر ده‌گرێن.

ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ وتیشی، ئه‌و هێزه‌ نوێیه‌ ژماره‌یان ده‌گاته‌ 30 هه‌زار كه‌س و"هێزه‌كانی دیموكراتی سوریا سه‌ركردایه‌تی ده‌كات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌ كه‌ بۆ سه‌ر سنوری داده‌مه‌زرێن له‌سه‌ر سنوری توركیا و عێراق به‌درێژایی زێی فورات جێگیر ده‌كرێن.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی روونی كرده‌وه‌، به‌هاوكاری هێزه‌كانی دیموكراتی سوریا كار بۆ پێكهێنان و راهێنانی هێزێكی نوێی ئه‌منی سنوری ده‌كات، وتیشی، له‌ ئێستادا له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا 230 كه‌س راهێنانیان پێده‌كرێت، به‌ڵام ئامانجی كۆتایی گه‌یاندنی ئه‌و هێزه‌یه‌ به‌ 30 هه‌زار كه‌س.

 





ئەم هەواڵە 910جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad