English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: هێزێكی نوێ لە سووریا دادەمەزرێنین
2018-01-15 [07:59 AM]

ZNA-هەولێر


وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش بە سەركردایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند، ئەوان هێزێكی 30 هەزار كەسی لە ژێر ناونیشانی "ھێزەكانی ئاسایشی سنوور" لە چەكدارانی هێزەكانی سوریا دیموكرات دادەمەزرێنن.

عەقید رایان دیلۆن لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵ رایگەیاندووە، "هێزەكانی هاوپەیمانان ھێزی ئاسایشی سنووری سووریا بە ھاوبەشی لەگەڵ ھێزەكانی سووریای دیموكرات دادەمەزرێنن".

ئاماژەی بەوەشكرد، "تا ئێستا 230 كەس مەشقیان پێكراوە و ژمارەی ئەو هێزەش لەوانەیە بگاتە 30 ھەزار كەس".

دیلۆن ئاشكراشیكرد، "ئەو كەسانەی بەشداری لەو ھێزە دەكەن لە نزیك شوێنەكانی خۆیان ئەركیان پێ دەسپێردرێت، پێكھاتەی ئەو ھێزە بەپێی شوێنی بەشداربووان و شوێنی ئەركیان دەگۆڕێت، لە باكووری سوریا بە زۆری كوردەكان ئەركیان پێ دەستپێردرێت، لە دۆڵی فوڕات و بە درێژای سنووری عێراق بە زۆری پێكهاتەی عەرەب دەخرێنە بەر ئەرك".

رایان دیلۆن جەختیشی لەوە كردەوە، "ئەوە نابێتە قۆناغێكی راهێنان یان دامەزراندنێكی نوێ، لە كۆی گشتی 30  ھەزار كەس لەو ھێزە 15 ھەزار لە ئەندامانی ھێزەكانی سووریا دیموكرات-ن كە كە زۆربەیان چەكدارانی پەیەدە-ن".

رایان دیلۆن رونیشیكردەوە، "ئەو 15 ھەزار كەسەی كە دەمێنێتەوە، قۆناغی دامەزراندنیان دەستی پێكردووە".





ئەم هەواڵە 673جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad