English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرتەوازەی نێو مالی کوردی و خیانەتی نیشتیمانی
2018-01-15 [09:31 AM]

ZNA- ھەولێر


 


سەلاح بەیتولا ئاکرەیی


کورد بە گشتی لەم جوغڕافیەدا ،جوغڕافیای خورهەڵاتی ناوەاڕاست گیرودەی جورە ئەقڵێکی سیاسی یاخود فەرهەنگێکی سیاسی بوتەوە سەدان ساڵە لەململانێ دایە  لە پێناو وەدی هێنانی مافی نەتەوەیی خوی هەمو چەشنە قوڕباییەکی مادی ، مەعنەوی ،مرویی داوە بەڵام تاکو ئەمڕو نەگەیشتوتە ئەو ئمانجەی کەبوی تێکوشاوە و خەباتی بو کردووە بە درێژای قوناغەکان ئەمەش دەگەڕێتەوە بو چەندین هوکار و سه رەڕای هوکاری دەرەکی و هەرێمایەتی هوکاری نێوحویی لە سەرەوەی هەمو هوکارەکانی دیکە دا کاریگەری هەبووە هەیە لە سەر سەرنەکەوتنی دوزی ڕەوای کوردو و نە گەیشتن بە و ئامانجەی کە لە سەرەوەئاماژەمان پێدا..


شایانی باسە پەرتەوازە بونی نێو ماڵی کوردی لە هەمو قوناغەکاندا کاریگەری نێکەتیڤی هەبووە و هەیە لەسەر سەرنەکەوتنی ئیڕادەی سیاسی نەتەوەکەمان بەسەر دوژمنان و نەیارانی دا وگەل یان نەتەوەیێکی لە یەکترازاو و پەرتەوازە  هیچ کات چاوەڕوانی ئەوەی لێناکرێت ئامانجی نەتەوەیی خوی بپێکێت و وەکو هەر نەتەوەیێکی دیکەی خاوەن دەۆڵەت و ناسنامە ببێ بە خاوەنی دەوڵەت و ناسنامەی خوی و مێژوی سیاسی کورد پێمان دەڵێت گەورەترین مەترسی  لەسەر دوزی ڕەوای کورد هەمیشە لە یەکترازانی سیاسی بووە تا ئەمڕو و نمونەش گەلێ زورن کە تەعبیر لە چونیەتی دواکەوتنی ئامانجی پیروزی نەتەوەییمان دەکەن و سەرەکیترین هوکاریش غیابی یەکڕیزی و تەبایی بیروڕا سیاسیە جیاوازەکانی کوردستان بووە کەتا حاڵی حازر حزبە سیاسیەکانی کوردستان لە ئەنجامی یەک هەڵوێست نەبونیان ودوژمنایەتی کردنی یەکدی و هەوڵدان بو سڕینەوەی بەرامبەرەکانیان  لە گوڕەپانی سیاسی کوردستاندا ئەمە وایکردووە دەوڵەتە داگیرکارەکانی کوردستان لەم بوشاییە سود ببینن و درز بخەنە نێو ماڵی کوردی و بتوانن لە قوناغێکی  وەها هەسیاردا گەورەترین زیانی سیاسی ،ئابوری ودارایی،تاد... لە دوزی نەتەوەییمان بدەن و دەیان ساڵ بیگەڕێننەوە بو دواوە و  پێگەی سیاسی کورد لاواز بکەن و سیمای جوان و شارستانی نەتەوەیێک ناشیرین بکەن .


لە سەرەتای نەوەدەکاندا تا کوئێستا گەلێ دەرفەتی گونجاو بو گەلەکەمان ڕەخسان  بەڵام دەرفەتەکان نەبونە مایە ی سەرکەوتنی کورد چونکە کورد پەندو وانەی لە ڕابردوو ی خوی وەرنەگرت و نەپرژایە سەر ئەوفاکتەرە مەتسیدارانە کە هەڕەشە بونە و هەڕەشەن لەسەر ناسنامەی کوردو کوردستان هەربویەش ئەمڕو دەبینین  چارەنوسی سیاسیمان بە کوێ گەیشت و دیاریش نیە چارەنوسمان بە رەو چ ئاراستەیێک دەڕوات لە دەست ئەم پەرتەوازەییەی کە لە نێوان لایەنە سیاسیەکاندا بوونی هەیە .


هێژا بارزانی زور هەوڵیدا زاڵ بێت بەسەر لە یەکترزانی سیاسیدا لە هەمو بەشەکانی کوردستان بە بێ جیاوازی بەڵام هەروەک باسمکرد لە سەرەتای وتارەکەمدا ئەقڵیەتی سڕینەوەی بەرامبەر نێوان بوچونە سیاسیەکان و لە دەستدانی ئیڕادەی سیاسی چەند لایەن و کەس و باڵی سێاسی و هەوڵدان بو تێکدانی سە قامگیری سیاسی و ڕەوشی ئەمنی و ئاشتەوایی کومەڵایەتی بو بەرژوەندی دەوڵەتە داگیرکارەکان و هاوکاری کردنی نەیاران بەمەبەستی شکاندنی شکو و ئیڕادەی سیاسی  نەتەوەییمان هەمو ئەمانە و دەیان هوکاری تر بونە هوی زیاتر لە یەک دور کەوتنەوەو فراوانتر بونی بوشایی لە هەمان کاتدا و زاڵتر کردنی ئیڕادەی سیاسی دوژمنان  .


لە کوتایی وتارەکەمدا ئەوە دەڵێم پێویستە هەمو هەوڵێک وەگەڕ بخرێت لە پێناو پڕکردنەوەی ئەم فەراغە سیاسیەی کە هاتووەتە ئاراوەو هەنگاوی جیددی بهاوێژرێت بو پتەو کردنی نێوماڵی کوردی 
و دوزینەوەی میکاایزمێکی ئەقڵانی بو دور حستنەوەی هەرچی خائین و خوفروش و گەندەڵکارە   وسزادانیان لە دادگایێکی نیشتیمانی دا .





ئەم هەواڵە 685جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad