English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دووته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز به‌غدایان هه‌ژاند
2018-01-15 [10:01 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، 15-1-2018 دوو تەقینەوە لە گۆڕەپانی "ساحەی تەیەران" لە بەغدا روویاندا و دەیان کەس به‌و هۆیه‌وه‌ کوژران و بریندار بوون.

 

 
عەبدولغەنی ساعدی، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی رەسافە (رۆژهەڵاتی بەغدا) رایگەیاند "26 کەس بەهۆی تەقینەوەکان کوژراون".
 
هەروەها سەعد مەعن، گوتەبێژی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ئاشکرای کرد "تەقینەوەکان لە گۆڕەپانی تەیەران لەڕێگەی دوو تیرۆرستەوە ئەنجامدراون، کە هەردووکیان پشتێنی بۆمبڕێژکراویان بەستووە" جگە لە کوژرانی 26 کەس دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.

چه‌ند زانیارییه‌كی دیكه‌ی نافه‌رمیش له‌سه‌ر ئاماری قوربانییه‌كان بڵاوبوونه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ ژماره‌ی قوربانییه‌كان زیاترن و تا ئێستا 26 كه‌س كوژراون و 90 كه‌سی دیكه‌ش بریندارن. 

به‌گوێره‌ی دوایین زانیاری تا ئێستا ژماره‌ی كوژراو و بریندارانی ته‌قینه‌وه‌كانگه‌یشتووه‌ته‌ 121 كه‌س.

 

 





ئەم هەواڵە 862جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad