English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەلمان خان لە هەوڵێکی کوشتن رزگاری بوو
2018-01-15 [08:48 AM]

ZNA – هەولێر   


ئەکتەری سینەمایی بۆلیوود، سەلمان خان، لە هەوڵێکی کوشتن رزگاری بوو.

 

لە شوێنی وێنەگرتنی نوێترین فیلمی سینەمایی ئەو ئەکتەرە بەناوی "Race 3"، ١٢ پۆلیس هەلیناکوتایە سەر ئەو شوێنە و ئاماژەیان کرد کە چەند کەسێک لە هەوڵی ئەوەدان سەلمان خان بکوژن.

 

پۆلیس داوای کرد کاری وێنەگرتنەکە رابگرن و سەلمان خانیان گەیاندە ماڵەوە و دواتریش ئەوانەی بەنیازی کوشتنی بوون، دەسگیرکران.

 

هەفتەی رابردوو گرووپیکی تیرۆرستی بەناوی "لۆرانس بیشۆی" لە ویلایەتی راجستانی هیندی، هەڕەشەی کوشتنیان لەو ئەکتەرە کردبووە و لە هەوڵی کوشتنیدا بوونە.

 

سەلمان خان یەکێک لە ئەکتەرە هەرە دیار و بەناوبانگەکانی سینەمای بۆلیوودە و رۆڵی سەرەکی لە چەندین فیلمی سینەماییدا گێڕاوە.

 

 





ئەم هەواڵە 424جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad