English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باشترین ڕێگا بۆ چارەسەری کەم خوێنی
2018-01-15 [10:17 AM]

هه‌ولێر - ZNA


کەم خوێنی یەکێکە لەو حاڵەتانەی توشی زۆر کەس دەبێت و کاریگەری لەسەر ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ و چالاکییە ڕۆژانەکانی دەبێت، پسپۆڕانی تەندروستی و خۆراکیش ئاماژە بەوە دەکەن کە باشترین چارەسەر بۆ کەم خوێنی ڕێگای سروشتییە.


پسپۆڕەکان باس لەوە دەکەن، خواردنی بڕێکی زۆری ئەو خۆراکانە کە ماددەی ئاسنیان تێدایە وەک سەوزە و پاقلەمەنییەکان و گۆشتی سور و جگەر، سودێکی زۆریان بۆ ئەو کەسانە ھەیە کە کێشەی کەم خوێنیان ھەیە و تەندروستیان باشتر دەکات.


ئەمە جگە لەوەی زۆر خواردنەوەی چا و قاوە ڕێگری لە ھەڵمژینی ئاسن دەکەن لە خوێنەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر ڕێژەی خوێن دەبێت،بۆیە باشترە ڕۆژانە بڕی خواردنی چا و قاوە کەمبکرێتەوە، ھەروەھا گرنگییەکی زۆر بە سەرچاوە سروشتییەکانی ڤیتامین بدرێت بەتایبەت ئەو خۆراکانە بخورێت کە ڤیتامین  ١٢B و سییان زۆرە، وەک (ماسی و ھێلکە و میوە و مزرەمەنییەکان و کێوی و قۆخ).





ئەم هەواڵە 6895جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad