English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌هۆی سه‌ختی ژیان خۆپیشاندان له‌ تونس به‌رده‌وامه‌
2018-01-15 [10:47 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


لە حەوتەمین ساڵیادی شۆڕشی تونسدا نزیکەی هەفتەیەکە زنجیرەیەک خۆپیشاندان و گردبوونەوە وەک ناڕەزایەتی دەربڕین بە هۆی قورسی ژیانەوە لەو وڵاتە ئەنجام دەدرێن.

ئێوارەی دوێنێ لە میانه‌ی ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە ناوچەی ئەلکرامی تونسی پایتەخت، خۆپیشاندەران بەردیان لە هیزە ئەمنییەکان گرت و ئەوانیش بە بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژ وەڵامیان دانەوە.

ژمارەیەک خۆپیشاندەر لەو ناوچەیە هەوڵیان دەدا لە رێگەی سووتاندنی تایەوە رێگا دابخەن، بەڵام هێزە ئەمنییەکان بە گازی فرمێسکڕێژ رووبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەوە و بەمجۆرە خۆپیشاندانەکە بڵاوەی پێکرا.

بە پێی هەواڵی میدیا لۆکاڵییەکان هەشت لەو خۆپیشاندەرانەی کە هەوڵیان دا رێگای ناوچەی ئەلکرام دابخەن دەستگیر کراون.

لە ناوچەی های ئەلتەدامونی پایتەختیش بە هەمان شێوە ژمارەیەک خۆپیشاندەر هەوڵیاندا رێگا دابخەن، بەڵام هێزە ئەمنییەکان بە بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژ رێگەیان لەو کارە گرت.

هه‌روه‌ها لە شارەدێی فیریانای سەر بە پارێزگای گەسرین نزیک سنووری جەزائیریش نزیکەی ٥٠ خۆپیشاندەر هەوڵیان دا لە رێگەی سووتاندنی تایەوە رێگا دابخەن، بەڵام هێزە ئەمنییەکان رێیان لەو کارە گرت و بە گازی فرمێسکڕێژ رووبەڕووی ئەوانە بوونەوە کە بەردیان تێ دەگرتن.

لە سەرتاسەری تونس گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی چڕ لەو ناوچانەی خۆپیشاندانی تیادا ئەنجام دراون، بەردەوامە.

 

 





ئەم هەواڵە 703جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad