English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شوك..رۆناڵدۆ بڕیارییداوە بگەڕێتەوە مانچێستەر یونایتد
2018-01-15 [11:50 AM]

ZNA- ھەولێر


کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بڕیارییداوە ریزەکانی یانەکە بەجێبھێڵێت و بگەڕێتەوە یانەی مانچێستەر یونایتد.

رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا لەلاپەرەی یەکەم وێنەیەکی رۆناڵدۆی داناوە و نووسیوویەتی، رۆناڵدۆ بڕیارییداوە بگەڕێتەوە مانچێستەر یونایتد و ریزەکانی یانە ئیسپانییەکە بەجێبھێڵێت.

رۆژنامەکە ئەوەشی راگەیاندووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەمەی بە ھاوڕێکانی راگەیاندووە، کە ھاوینی داھاتوو دەگەڕێتەوە مانچێستەر یونایتد بەھۆی ئەوەی ئەو ھەستدەکات فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی شاھانە ئەو بەڵێنانەی نەبردووەتە سەر کە دوای بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگی وەرزی رابردوو بە یاریزانەکەی داوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

دوای بڵاوبوونەوەی ئەم ھەواڵەش دەنگۆی گواستنەوەی نەیمار داسیلڤا، ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان بۆ لۆس بلانکۆس زیاتردەبێت، بەتایبەت کە سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکان ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن نەیمار مەرجی پەیوەندیکردن بە یانە ئیسپانییەکە دەستبەرداربوونە لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ.

رووداو





ئەم هەواڵە 2074جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad