English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کاردانەوەی تورکیا له‌سه‌ر دروستكردنی هێزێکی 30 هه‌زار كه‌سی لە سوریا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌
2018-01-15 [04:45 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند، ئه‌مریكا بڕیاریداوه‌ به‌ درێژایی سنووری وڵاته‌كه‌مان سوپایه‌كی تیرۆر دابمه‌زرێنێت. ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌، ئه‌و سوپایه‌ بخنكێنین به‌رله‌وه‌ی له‌دایكبێت، لای خۆیه‌وه‌ جێگری سەرۆکی وەزیری تورکیا بەکر بۆزداج وتی ئەمەریکا یاری بە ئاگر دەکات کاتێک هەوڵ دەدات هێزێکی ئاسایشی سەر سنوور دروست بکات کە کوردەکانی تێدایە.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئه‌مریكا بڕیاریداوه‌ به‌ درێژایی سنووری تورکیا سوپایه‌كی تیرۆر دابمه‌زرێنێت و گوتی: "ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌، ئه‌و سوپایه‌ بخنكێنین به‌رله‌وه‌ی له‌دایكبێت. ئێمە زۆر باش دەزانین ئەمانە چەند ناپاک و دووڕوون. ئەم سوپایە ناوی سوپای ناپاکانە، با ئەمە بەو شێوەیە بزانرێت. هەر ئەمانە دوو رۆژی تر کە سەربازانی ئەمریکا کەوتنە تەنگانەوە، ئەوەی کە یەکەم کەس رووی لوولەی تفەنگیان تێدەکات، ئەم ٣٠ هەزار تیرۆریستە".

لای خۆیه‌وه‌ جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا و گوتەبێژی حکوومەت، بەکر بۆزداغ لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەبارەی دروستکردنی هێزی سەربازی بۆ رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە لە لایەن ئەمریکاوە، نووسیوویەتی، لە میانی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، هەماهەنگیکردن لەگەڵ باڵی سووریای رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە پەیەدە/یەپەگە و رەوانەکردنی بە هەزاران بارهەڵگر چەک بۆیان و گوایە دامەزراندنی سوپا بە ناوی 'هێزی ئاسایشپارێزی سنووری سووریا' یاری کردنە بە ئاگر.

دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ دژی داعش به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ چه‌ند گروپێكی سوری هاوپه‌یمان كار بۆ پێكهێنانی هێزێكی نوێی ئه‌منی له‌سه‌ر سنوری جێگیر ده‌گرێن.

ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ وتیشی، ئه‌و هێزه‌ نوێیه‌ ژماره‌یان ده‌گاته‌ 30 هه‌زار كه‌س و"هێزه‌كانی دیموكراتی سوریا سه‌ركردایه‌تی ده‌كات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌ كه‌ بۆ سه‌ر سنوری داده‌مه‌زرێن له‌سه‌ر سنوری توركیا و عێراق به‌درێژایی زێی فورات جێگیر ده‌كرێن.

 





ئەم هەواڵە 1360جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad