English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شانه‌ی جه‌نگی عێراق: هه‌ندێك لایه‌ن هه‌یه‌ ده‌یانه‌وێ پشێوی بنێنه‌وه‌
2018-01-15 [05:29 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی عێراق ره‌خنه‌ی له‌ هه‌ڵمه‌تێكی رێكخراو گرت كه‌ ده‌یه‌وێ ترس و دڵه‌ڕاوكێ بخاته‌ دڵی هاوڵاتیان له‌ رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی بوونی ته‌قینه‌وه‌ی درۆ، وتیشی، هه‌ندێك لایه‌ن هه‌یه‌ ده‌یانه‌وێ بارودۆخی ئه‌منی بشێوێنن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان.

ئه‌و شانه‌یه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی، له‌گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی گۆڕه‌پانی ته‌یه‌ران له‌به‌غدا هه‌ندێك لایه‌ن هه‌واڵی ناراست له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاجیا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ گوایه‌ ته‌قینه‌وه رووده‌دات، ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ هه‌ندێك لایه‌ن هه‌یه‌ ده‌یانه‌وێ بارودۆخی ئه‌منی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بشێوینن.

ئه‌و شانه‌یه‌ داوای كرد چاوكراوه‌ بن و پشت به‌ سه‌رچاوه‌ فه‌رمییه‌كان ببه‌ست و درۆی هه‌ڵبه‌ستراو بڵاونه‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئامانجی گوماناوی له‌ پشته‌.

سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە 15.1.2018، دوو تەقینەوەی خۆکۆژی لە گۆڕەپانی تەیەڕان لە ناوەڕاستی بەغدا روویان دا.

عەبدولغەنی ساعدی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کەرتی رەسافە لە بەغدا دوایین ئاماری قوربانییانی ئاشکرا کردووە و رایگەیاندووە، 26 کەس گیانیان لەدەست داوە و 90 کەسی دیکەش بریندار بوون.





ئەم هەواڵە 574جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad