English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا ‌سه‌ردانێكی مێژوویی بۆ كه‌ربه‌لا ئه‌نجام ده‌دات
2018-01-15 [07:07 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی كه‌ربه‌لا ئه‌نجامی سه‌ردانی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكای له‌ عێراق دۆگلاس سلێمان ئاشكرا كرد كه‌ به‌ درێژایی مێژوو یه‌كه‌مجاره‌ سه‌ردانی له‌مشێوه‌یه‌ ئه‌نجام بدرێت.

وتیشی، دۆگلاس سیلیمان كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ئه‌نجام دا، پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی لێكردن، وتی، عێراقییه‌كان سه‌ركه‌وتنێكیان به‌ده‌ست هێنا جیهان شانازی پێوه‌ ده‌كات، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ئه‌و سه‌ردانه‌ به‌ مێژوویی داده‌نرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م جاره‌ باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی پارێزگای كه‌ربه‌لا بكات.

روونی كرده‌وه‌، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا وتی وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ك هاوكاری عێراق بۆ دژایه‌تیكردنی تیرۆر ده‌كات و له‌لایه‌كی دیكه‌ له‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و بیناكردنه‌وه‌ هاوكاری ده‌بێت.

باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌مه‌ریكا گه‌وره‌ترین شاند له‌ كۆنگره‌ی وڵاتانی به‌خشه‌ر بۆ یارمه‌تیدانی عێراق له‌ كوێت پێكده‌هێنێت.

دۆگلاس سلیمان باسی له‌وه‌كرد، كۆمپانیاكانی وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌ن بێنه‌ كه‌ربه‌لا و وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، داواشی كرد، زۆر پێویسته‌ یاسای وه‌به‌رهێنان هه‌موار بكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكان به‌بێ ئاسته‌نگ كار بكه‌ن.





ئەم هەواڵە 1090جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad