English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھۆكاری ئاگركەوتنەوە لە كەشتی نەوت ھەڵگری ئێران گوماناویە
2018-01-15 [07:17 AM]

​ZNA - هەولێر


دوای راگەیاندنی ٣٢كارمەندی كەشتی نەفت ھەڵگری سانچی و نقوم بوونی كەشتیەكە، ئێران ئەمرۆی ماتەمینی گشتی راگەیاند.

نۆ رۆژ لەمەوبەر كەشتیەكی نەوت ھەڵگری ئێرانی لە ئاوەكانی رۆژھەلاتی چین خۆی بە كەشتیەكی بارهەڵگری چینی داكێشا کەشتییەکە بە زیاتر لە ١٥٠هەزار تەن نەوتەوە ئاگری گرت.

 دوای ئەوەی لەم رووداوەدا سەرجەم كارمەندانی کەشتییە نەوتهەڵگرەکە كوژران، دوێنێ بەرپرسانی ئێران ھەواڵی مردنی  كارمەندەكان و نوقم بوونی کەشتییەکەیان پشت راست کردەوە.

 سی کەس لە کارمەندانی کەشتییەکە ئێران و دوو کەسیان بەنگلادیشی بوون.

خێزانی قوربانییەکان داوای ئاشكرا كردنی ھۆكاری ئاگرگرتنی كەشتیەكە دەكەن و دەڵێن بەرپرسان دەبێ لە ھۆكاری بێتوانایی بۆ دۆزینەوەی دۆزینەوەی تەرمی قوربانیەكان وڵامدەر بن.

تا ئێستاش لە تۆرە كۆمەلایەتیەكانی ئێران ھەواڵی گۆماناوی سەبارەت بە ھۆكاری خۆپێداكێشانی ئەو دوو كەشتیە بلاو دەبێتەوە، بەڵام ئێران دەڵێ بوونی زۆری رێژەی نەوت و مادەی ژەھراوی ھۆكاری سەرەكیە لە ئاگركەوتنەوەی خێرا لە كەشتیەكە.





ئەم هەواڵە 232جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad