English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باوکێک منداڵەکەی بۆ نەخۆشخانە جێدەھێلێت  
2018-01-15 [07:38 AM]

ZNA- ھەولێر 


زۆرن ئەو چیرۆکانەی رۆژانە لێرەو لەوێ گوێبیستیان دەبین , بەڵام ھەندێکیان زۆر ناخ ھەژێنن وەک ئەوەی باوکێک ئامادەبوو دەست بەرداری منداڵە تازە لەدایکبووەکەی بێت بۆ نەخۆشخانە . 

لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی ئوردن , باوکێک منداڵە تازە لە دایک بووەکەی بۆ نەخۆشخانە جێھێشت , دوای ئەوەی بینی خەرجی لە دایکبوونەوەکەی ئەوەندە زۆرە و لەتوانای نییە بیدات . 

پیاوەکە کاتێک دەچێتە نەخۆشخانەکە و دەپرسێت خەرجی منداڵ بوون چەندە , بەرپرسانی نەخۆشخانە پێی دەڵێن نزیکەی ٢٥٠ دیناری ئوردنیت دەچێت و پیاوەکەش رازی دەبێت و خێزانەکەی دەباتە نەخۆشخانەکە بۆ ئەوەی منداڵەکەی ببێت . 

دوای مانەوەی خێزانەکەی لە نەخۆشخانە  منداڵەکەیان دەبێت و کاتێک دەیانەوێت لە نەخۆشخانە دەربچن و دەچێت پارەی نەخۆشخانە بدات , بەرپرسانی نەخۆشخانە پێی رادەگەینن خەرجیەکە (ھەزار دیناری ئوردنییە) واتا (١٤٠٠ دۆلاری ئەمەریکی). 

لەم کاتە پیاوەکە زۆر توڕە دەبێت و دەست ھاوار کردن دەکات بەسەر بەرپرسانی نەخۆشخانە ، دەڵێت من توانام نییە ئەو پارەیە بدەم و ئێمە رێککەوتین لەسەر ٢٥٠ دینار بۆچی ئێستا بووتە چوار ئەوەندە , ئەوانیش دەڵێن خێزانەکەت پێویستی بە نەشتەرگەری ھەبوو و بەشێوەی سروشتی منداڵی نەدەبوو . 

پیاوەکە لەم کاتە بڕیار دەدات منداڵەکە بۆ نەخۆشخانە جێ بھێلێت و لەگەڵ خێزانەکەی نەخۆشخانە جێدەھێلن , ھەرچەندە بەرپرسانی نەخۆشخانەکە دەیانەوێت بگەنە رێککەوتن لەگەڵی و پارەکەی بۆ بکەن بە قیست بەڵام پیاوەکە بە توڕەیی دەڕوات و منداڵەکەش جێدەھێلێت . 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە/ پێگەی سیدتی 
 





ئەم هەواڵە 7225جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad