English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جۆنسۆن: مووشه‌كه‌كانى كيم گه‌وره‌ترين هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر جيهان
2018-01-16 [02:00 AM]

ZNA-هەولێر


وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى بريتانيا، بۆريس جۆنسۆن وتى، ئه‌و مه‌ترسييه‌ى كه‌ مووشه‌كه‌كانى كۆرياى باكوور دروستى ده‌كه‌ن، گه‌وره‌ترين مه‌ترسين له‌ سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى "چاخى ئه‌تۆمى"يه‌وه‌.

له‌ گفتوگۆيه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى "Guardian"، جۆنسۆن وتى: "تواناى گه‌شه‌سه‌ندووى سه‌رۆكى كۆرياى باكوور بۆ هه‌ڵدانى مووشه‌كه‌ ئه‌تۆمييه‌ كيشوه‌ربڕه‌كان هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى وا پێكدێنن كه‌ جيهان به‌خۆيه‌وه‌ى نه‌بينيوه‌ له‌و كاته‌وه‌ى كه‌ چاخى ئه‌تۆميى ده‌ستيپێكردووه"‌. 
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى بريتانيا وتيشى: "ئه‌و وڵاته‌ له‌ توانايدايه‌ كاولكارى بنێته‌وه‌، له‌و باوه‌ڕه‌شدام نابێ ئه‌وه‌ پشتگوێ بخرێ".
جۆنسۆن واى ده‌بينێ چين ده‌توانێ ئه‌و مه‌ترسييه‌ سنووردار بكات كه‌ كۆرياى باكوور دروستى ده‌كات و له‌م باره‌يه‌وه‌ ده‌ڵێ: "له‌ كۆتاييدا ئه‌وانه‌ى به‌كردار ده‌توانن ئه‌م گرفته‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن چينييه‌كانن".





ئەم هەواڵە 916جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad