English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ڕێكس تیله‌رسن په‌یوه‌ندى به سەرۆک وەزیران‌ نێچیرڤان بارزانییه‌وه‌ ده‌كات
2018-01-16 [03:43 AM]

ZNA-هەولێر


ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه‌ 15/1/2017 به‌ڕێز ڕێكس تیله‌رسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا په‌یویه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام دا.

سه‌ره‌تا هه‌ردوولا ساڵی نوێی 2018یان له‌ یه‌كتری پیرۆز كرد و به‌ڕێز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هیوای خواست ساڵێكی سه‌قامگیربێت و پێشكه‌وتنی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا  بە بەردەوامى گرنگی به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌دات‌.

به‌ڕێز تیله‌رسن خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئه‌و دیدار و كۆبوونه‌وه‌ بنیاتنه‌رانه‌ ده‌ربڕی كه‌ له‌نێوان شانده‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن، ده‌ستووری عێراقیشی به‌ ڕێگه‌چاره‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌‌كان زانی و ئاماده‌ییی خۆی بۆ پشتگیریكردن له‌ دیالۆگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نیشان دا. بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ر مه‌ترسییه‌كیش دوای كۆتاییهاتنی داعش و ڕێگرتن له‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی هه‌ر جۆره‌ توندوتیژییه‌ك، جه‌ختى له‌سه‌ر بایەخى هاوکارى و هەماهەنگیى  زیاتری هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقی فیدرال و ئەمەریکا كرده‌وه‌.

به‌ڕێزیان پشتگیریی ئه‌مه‌ریكای له‌ پرۆسه‌ی دیموكراسی و هه‌ڵبژاردن له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها هیوای خواست حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی تێیكه‌وتووه‌ سه‌ركه‌وتوو بێت، له‌مباره‌یه‌وه‌ پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی دووپات كرده‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی به‌ڕێز  وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكاى كرد بۆ  پشتگیرییان له‌ هه‌رێمی كوردستان و ڕایگه‌یاند ئێستاش مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی توندوتیژی له ‌ئارادایه‌ و به‌ پێویستی زانی هه‌رسێ لایه‌نی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقی فیدرال و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر میكانیزمێكی هاوبه‌ش كار بكه‌ن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌ ئێستا و داهاتوودا.

به‌ڕێزیان دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه‌ ئاماده‌ بووه‌ بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا و گفتوگۆی شانده‌كانی هه‌ولێر و به‌غدای له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا به‌ ئه‌رێنی وه‌سف كرد، بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاترى گفتوگۆكانیش، پشتگیریى هه‌موو لایه‌كی به‌ پێویست زانی.

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ولێر، واشنتن به‌ هاوپه‌یمانی خۆی ده‌زانێت و بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م دۆخه‌ى ئێستا، پێویستی به‌ پشتگیریى دۆستانی هه‌یه‌. هه‌روه‌ها جه‌ختى كرده‌وه‌ كه‌ پرۆسه‌ی سیاسی له‌ هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كان، پرۆسه‌یه‌كی جددییه‌.

تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌وه‌ به‌گشتی، لایه‌نێكی دیكه‌ی گفتوگۆی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ى به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى و ڕیكس تیله‌سن بوو.





ئەم هەواڵە 1882جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad