English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەلمان خان لە تیرۆرکردن رزگاری دەبێت 
2018-01-16 [04:16 AM]

ZNA- ھەولێر 


سەلمان خان ئەستێرەی بەناوبانگی سینەمای ھیندی لەلایەن باندێکەوە ھێرشی دەکرێتە سەر بەڵام خۆشبەختانە رزگاری دەبێت . 

لەکاتی تۆمارکردنی فیلمی (Race٣) سەلمان لە لایەن باندێکی بەناوبانگی ھیندستان کە ناسراون بە لۆرانس بیشۆی لە ویلایەتی پەنجاب ھێرشی کرایە سەر , بەلام لە دوا ساتەکان رزگاری بوو . 

باندی لۆرانس بیشۆ چەندین جارە ھەڕەشەی کوشتن لە سەلمان خان و ئەم جارەش ھێرشیان کردە سەر شوێنی تۆمارکردنی فیلمەکە بەڵام پۆلیس بە ھەوڵەکانی زانیبوو و توانی ئەم ھەوڵە شکست پێ بھێنێت. 

لەلای خۆیانەوە بەپرسانی ئاسایشی ھیندستان رایانگەیاند : ھەموو رێککارێکی ئەمنی دەگرینە بەر بۆ پاراستنی ژیانی سەلمان خان و ھەروەھا سەلمان خان کۆمەڵێک پاسەوانی تایبەتی گرتووە و بەردەوام لەگەڵینە بۆ پاراستنی لەو جۆرە ھێرشانە . 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە/ پێگەی سیدتی 
 





ئەم هەواڵە 772جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad