English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆتینیۆ یەکەم یاری خۆی لەگەڵ بەرشەلۆنە ئەنجامدەدات 
2018-01-16 [05:32 AM]

ZNA- ھەولێر 


فیلیپ کۆتینیۆ یاریزانی نوێی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بە پێکانەوە پەیوەندی بە یانەی کەتەلۆنی کرد و ئەمەش وایکرد نەتوانێت لە یارییەکان بەشداری بکات . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی , کۆتینیۆ لە راھێنانە تایبەتیەکانی بەردەوامە بۆ ئەوەی بە زووترین کات بگەڕێتەوە نێو یاریگاکان و یاری لە پێکھاتەی سەرەکی یانەی بەرشەلۆنە بکات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , بەپێی راپۆڕتە پزیشکیەکان کۆتینیۆ لە توانای دەبێت لە ٢٨ ئەم مانگە لەبەرامبەر یانەی ئالاڤێس یاری بکات . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە  ئەگەر کۆتینیۆ نەیتوانی لەم یارییە یاری بکات , ئەوا بەدڵنیاییەوە لە یاری یانەی بەرشەلۆنە لەبەرامبەر یانەی ئیسپانیۆل لە ٤ی مانگی داھاتوو دەتوانێت بەشداری یارییەکە بکات . 

کۆتینیۆ لە گواستنەوەی زستانە بە بڕی ١٦٠ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنە کرد بەمەش بووە گرانترین یاریزان لە مێژووی یانەی کەتەلۆنی . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2950جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad