English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوایین زانیاری لەسەر مووچەی وەزارتی پەروەردە و تەندروستی 
2018-01-16 [05:59 AM]

ZNA- ھەولێر 


لە بەغدا کۆبوونەوەیەکی دیکە بەسەرپەرشتیی مەھدی عەلاق، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی مووچەی وەزارەتەکانی تەندروستی ‌و پەروەردەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت، ئەندامانی شاندەکەی ھەرێمی کوردستانیش بۆ پێنج کەس زیادکران.

د. ڤیان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان  رایگەیاند: "رۆژی چوارشەممە ١٧-١-٢٠١٨، شاندەکەی ھەردوو وەزارەتی تەندروستی ‌و پەروەردەی ھەرێمی کوردستان بۆ قسەکردن لەسەر مووچەی ئەو دوو وەزارەتە سەردانی بەغدا دەکەینەوە، ئەم جارە شاندەکەی ھەرێمی کوردستان لەجیاتی دوو کەس بووینەتە پێنج کەس ‌و راوێژکارێکی وەزارەتی داراییشمان لەگەڵە".

ڤیان محەممەد باسی لەوە کرد کە بەدواداچوونی بەغدا بۆ ئەو پرسە جددیەتی پێوەدیارە. گوتیشی: "کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە بەسەرپەرشتیی مەھدی عەلاق، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەبێت".

لەسەر داواکاری بەغدا، پێشتر شاندێکی وەزارەتەکانی تەندروستی ‌و پەروەردەی ھەرێمی کوردستان لیستی مووچەخۆرانی مانگی ١٢ی ٢٠١٧ی ھەردوو وەزارەتی بۆ وردبینیکردن بردە بەغدا، بۆئەوەی دوای وردبینکردن مووچەی ئەو دوو وەزارەتە بنێرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا ھیچ بڕە پارەیەکی نەناردووە.

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان نزیکەی ١٧٠ ھەزار ‌مووچەخۆر و وەزارەتی تەندروستیش نزیکەی ٥١ ھەزار مووچەخۆری ھەیە.

سەرچاوە / رووداو 
 





ئەم هەواڵە 8791جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad