English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمپانیایەکی گەورەی بواری نەوت دەست به کارەکانی له هەرێم دەکاتەوه
2018-01-16 [06:33 AM]

ZNA- هەولێر


 

گەورە کۆمپانیای شێڤرۆن بڕیاری دا بگەڕێتەوە و دەست بە کارەکانی لە کێڵگە نەوتییەکانی ھەرێمی کوردستان بکاتەوە و گوتەبێژی کۆمپانیاکە بە فەرمیی ڕایگەیاند، کە بەو نزیکانە دەست بە کارەکانیان دەکەنەوە.

 

گەورە کۆمپانیای بواری نەوت، شێڤرۆن گرووپ، ئەمڕۆ بە فەرمی ڕایگەیاند، کە دەگەڕێنەوە بۆ کێڵگە نەوتییەکانی ھەرێمی کوردستان و فەرمانبەری خۆیان دەنێرن بۆ بەدواداگەڕانی نەوت و گاز لە کێڵگەکانی ھەرێمی کوردستاندا.

 

کۆمپانیای شێڤرۆن گرووپ، کە کۆمپانیایەکی ئەمەریکاییە و بارەگاکەی لە شاری سان ڕامۆنی کالیفۆرنیایە و لە ١٨٠ وڵاتی جیھاندا کاری وەبەرھێنان دەکات. مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو لە کاتی ھێرشی ھێزەکانی عێراق بۆ سەر کەرکووک کارەکانیان لە ھەرێمی کوردستان ڕاگرت، ئێستا کۆمپانیاکە دەڵێ، دەست دەکەنەوە بە کارەکانیان و دەگەڕێنەوە.

 

بە گوێرەی ڕیپۆرتێکی فۆکس بزنس نێتوۆرک، گوتەبێژی کۆمپانیای شێڤرۆن گرووپ ڕایگەیاندووە، بەم نزیکانە کۆمپانیاکەیان دەگەڕێتەوە ھەرێمی کوردستان.

 

پێگەکە نووسیویەتی، لە دوای ڕیفراندۆمەوە یەکەم جارە کە لەم حەفتەیەدا شاندێکی بەغدا بە فەرمی بێنە ھەولێر و دیالۆگ لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بکەن، ئەمەیش وەک کاریگەری نیشان داوە کە کۆمپانیای شێڤرۆن بگەڕێتەوە بۆ کارکردن لە کێڵگە نەوتییەکانی ھەرێمی کوردستاندا و بارگرژیی نێوان ھەولێر و بەغدا کەم بووەتەوە.

 

گوتەبێژەکەی کۆمپانیاکە دەڵێ، ھەموو ڕێکارێکی پێویست گیراوەتە بەر بۆ ئەوەی کار لەو شوێنانە بکەین، کە لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەری ڕێک کەوتووین.

 

بە گوێرەی فۆکس بزنس نێتوۆرک، کۆمپانیاکە گرێبەستی لەگەڵ حکوومەتی ھەرێم ھەیە کە لەو شوێنانە کاری بەدواداگەڕانی نەوت و گاز بکات، کە لە ساڵی ٢٠١٢ـەوە ئەو شوێنانە بە جێگیری لە ژێر دەسەڵاتی ھەرێمی کوردستاندان.

 

بە گوێرەی پێگەکە، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھێشتا ھیچ کۆمێنێتێکی لەسەر گەڕانەوەی شێڤرۆن نەداوە و گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراقیش بێئاگاییی لە گەڕانەوەی شێڤرۆن گرووپ بۆ ھەرێمی کوردستان دەربڕیوە، کە ئەو زانیاریی لەو بابەتەوە لەبەردەست نییە.

 

پێگەکە ئەوەیشی نووسیوە، کە لەگەڵ ئەوەی بەغدا ڕەزامەندیی نەبووە، بەڵام ھەرێمی کوردستان گرێبەستی لەگەڵ کۆمەڵێک کۆمپانیای گەورە ھەیە، لەوانە شێڤرۆن گرووپ، ئێکسۆن مۆبیل، ڕۆزنەفت و چەندانی دیکە.

 

کۆمپانیاکە لە کێڵگەکانی سارتا و قەرەداخ لە ھەرێمی کوردستان پشکی ھەیە.

 

Kdp





ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad