English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جۆن بۆڵتۆن: رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران خراپترین رێككەوتن بووە و دەبێت كۆتایی پێبێت
2018-01-16 [06:47 AM]

​ZNA - هەولێر


نوێنەری پێشووی ئەمریكا لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان داوای ھەڵوەشاندنەوەی رێككەوتننامەی ئەتۆمی ئێران دەكات.

جۆن بۆڵتۆن، نوێنەری پێشووی ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك ھەر لە سەرەتاوە رێككەوتنێكی خراپ بووە و كاریگەرییەكانیشی نەرێنی بوون. بۆڵتۆن لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی، رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران خراپترین رێككەوتن بووە و ھەر لەسەرەتاشەوە تا ئێستا رێككەوتنێكی خراپە، بۆیە پێویستە بە زووترین كات كۆتایی پێبێت و ھەڵبوەشێتەوە.

رۆژی ھەینی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا، بە دانانی چەند مەرجێك ماوەی١٢٠ۆژی دیاریكرد بۆ پێداچوونەوە و گۆڕانكاری لە رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران.

 





ئەم هەواڵە 319جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad