ZNA - هەولێر
حكومەتی ئەڵمانیا لە ئامارێكدا ئەماژە بۆ ئەوە دەكات تا ئێستا نزیكەی٦٠٠ھاوڵاتی ئەڵمانی لە نێو ڕیزەكانی ڕێكخراوی داعشدان.
پیتەر فرانك, داواكاری گشتی ئەڵمانیا ئاشكرای دەکات، بە ھاوكاری لایەنە ئەمنیەكان سەرقاڵی ئەوەن بزانن ئەو چەكدارانە چیان بەسەر ھاتووەو، ئایا ھەر لە سوریا و عێراق دەمێننەوە؟ یان دەگەڕێنەوە ئەڵمانیا؟.
فرانك دەڵێت، نزیكەی١٠٠٠ كەس لە ئەڵمانیاوە بۆ پەیوەندیکردن بە داعش چوونەتە سوریا وعێراق، لەنێوان١٠٠ بۆ١٥٠ کوژراون و تا ئیستا٣٠٠ یان گەڕاونەتەوە ئەڵمانیا.
حكومەتی ئەڵمانیا لە ماوەی رابردوودا رایگەیاند، پێشبینی گەڕانەوەی نزیكەی١٠٠ منداڵ دەكەن بۆ ئەڵمانیا كە زۆربەیان ساوان و منداڵی ئەو چەكدارانەن كە چونەتە نێو داعش.
ئەم هەواڵە 517جار خوێندراوەتەوە |