English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گەوره کۆمپانیایەکی جیهان ئینتەرنێتی سەتەلایەتیی خێرای بێ‌بەرامبەر بۆ عێراق و چەندین وڵاتی دیکه دابین دەکات
2018-01-16 [07:08 AM]

ZNA- هەولێر


 

کۆمپانیایەکی بواری ئینتەرنێت بەنیازه له سێ مانگی دووهەمی ئەمساڵدا، یەکەم ئینتەرنێتی بێ‌بەرامبەر و خێرای سەتەلایەتیی خۆی بخاته بەردەستی بەکارهێنەرانی عێراق و ئەفغانستان و بەشێکی زۆری وڵاتانی ئەفریقا.

 

کۆمپانیای "کوئیکا" رایگەیاندووه، ئامانجی یەکەمی کۆمپانیاکه، دابین کردنی ئینتەرنێتی خێرای سەتەلایتی بۆ وڵاتانی تازە پێگەیشتووه. ئامانجی ئەم کۆمپانیایه رووبەڕوو بوونەوەی نادادپەروەریی ئابووری و کۆمەڵایەتی و دابین کردنی ئینتەرنێت بۆ ئەو ناوچانەیه که له دەست پێڕاگەیشتن به ژێرخانەکانی ئینتەرنێتی، سنووردارن.

 

کۆمپانیای کۆئیکا بەشێک له ئۆپەرەیتۆر(Operator)ی سەتەلایتیی "تالیا"یه.

 

"ئالێن ئەفراسیاب" دامەزرێنەر و سەرۆکی کۆمپانیای کۆئیکا و بەڕێوەبەری گشتیی تالیا دەڵێت: "لەو بڕوایەداین که ئەم کۆمەڵگایانەی هاوسەنگییان نییه، له گەشەی ئابووری و تەکنۆلۆجیا دوا دەکەون. کۆئیکا دەیەوێت لەسەر ئەو بۆشاییه دیجیتالی و ئابووریه، پردێک دروست بکات."

 

ئەفراسیاب ئاشکراشی کرد: "٣ملیار و ٩٠٠ملیۆن کەس(سەدا٥٣ی خەڵک) هێشتا دەستیان به ئینتەرنێت رانەگەیشتووه. زۆربەی ئەو کەسانەش له گوندەکان دەژین و کەسانی هەژارن."

 

کۆئیکا رایگەیاندووه، ئەم ئینتەرنێته لەلایەن چالاکییه بازرگانییەکان پشتیوانی دەکرێت و بۆ هەموو کەس بەردەست دەبێت. هەرچەنده لەوانەیه بۆ دەست پێڕاگەیشتن بەم ئینتەرنێته ئامێرێکی بوێت که دەبێت بەکارهێنەر خۆی بیکڕێت.

 

دەیتای ئینتەرنێتی ئەم سەتەلایەتی لەسەر Ka-band پێناسه کراوه.

 

کۆمپانیای گوگڵ که پێشتر لەسەر ئینتەرنێتی بێ‌بەرامبەر کاری کردبوو، ئێستا له رێگەی کۆمەڵێک باڵۆنەوه له هەندێک وڵاتی وەکو "پۆرتۆریکۆ" به شێوەی تاقی‌کردنەوه و سنووردار ئەم ئینتەرنێتەی دەستەبەر کردووه.

 

هەروەها پێشتریش فەیس‌بووک باسی له دامەزراندنی ئینتەرنێتی سەتەلایەتی کردبوو، بەڵام زانیاریی نوێی بڵاو نەکردۆتەوه.

 

ئەو وڵاتانەی دەکەونه ژێر رووماڵی ئینتەرنێتی بێ‌بەرامبەری کۆئیکا بریتین له: عێراق، ئەفغانستان، کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ، لیبیا، مالاوی، نامیبیا، عێراق، کۆماری کۆنگۆ، سەنیگال، سوازیلەند، تۆگۆ، زامبیا، ئەنگۆلا، بوتسڤانا، کامیرۆن، گانا، لێسوتۆ، مۆزەبیک، نەیجیریا، ساحل عاج، روئاندا، ئەفریقای باشوور، تانزانیا، تونس و زیمبابوێ.

 

Euronews





ئەم هەواڵە 12757جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad