English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمرۆ شاندی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی تەندروست بۆ وردبینی مووچە دەچنە بەغدا
2018-01-17 [09:08 AM]

ZNA-ھەولێر


لەسەر داواكاری بەغدا، پێشتر شاندێكی وەزارەتەكانی تەندروستی ‌و پەروەردەی حکومەتی هەرێمی كوردستان لیستی مووچەخۆرانی مانگی ١٢ی سالی ٢٠١٧ هەردوو وەزارەتی بۆ وردبینیكردن بردە بەغدا، بۆئەوەی دوای وردبینكردن مووچەی ئەو دوو وەزارەتە بنێرێت.

 

ئەمرۆ چوارشەممە ١٧-١-٢٠١٨ لە بەغدا كۆبوونەوەیەكی دیكە بەسەرپەرشتیی مەهدی عەلاق، ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی مووچەی وەزارەتەكانی تەندروستی ‌و پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەكرێت.

 

یوسف عوسمان، ئەندامی  شاندی حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمرۆ سەردانی بەغدا دەکەین و لەگەل ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، مەھدی عەلاق، کۆدەبینەوە، لەبارەی مووچەی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی ھەرێمی کوردستان.

 

یوسف عوسمان گووتیشی: ھیچ شتێکی نوێ نیە، لە کۆبوونەوەکەی ئەمرۆدا گفتۆگۆ دەکەین لە بارەی وردبینی مووچەی ھەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی ھەرێمی کوردستان. 

 

 ھەروەھا ئەندامانی شاندەکەی حکومەتی هەرێم گووتی:  شاندەکەمان ھەر ھەمان کەسی جارەکانی پێشون ئەگەر ئەم جارە دوو یاریدەدەر لەگەل خۆمان ببەین.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 1657جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad