English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمیسیۆنی بالای ھەلبژاردنەکان پێویستیان بە ٢٥٠ ھەزار کارمەند ھەیە
2018-01-17 [10:37 AM]

ZNA- ھەولێر




كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بۆ بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنەکان پێویستی بە 250 هەزار کارمەندی کاتییە، لەو ژمارەیەش نزیکەی 50 هەزاریان بەر هەرێمی کوردستان دەکەون و لە ئێستاوە ئارەزوومەندان دەتوانن فۆڕم پڕبکەنەوە.

رزگار حەمەمحیەدین، جێگری سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند: "لە ئێستاوە ئارەزوومەندان دەتوانن لەڕێگەی ماڵپەڕی كۆمیسیۆنەوە داواکاری پێشکەش بکەن و فۆرمێک پڕبکەنەوە، بۆ سەرپەرشتیکردنەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە سەرجەم عێراقدا بەشێوەیەكی كاتی پێویستمان بە زیاتر لە 250 هەزار کارمەند هەیە".

ناوبراو باسی لەوە کرد کە کاری کارمەندە کاتییەکان بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیکردنی 58 وێستگەی دەنگدان دەبێت لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا بە هەرێمی کوردستانیشەوە، لەبەرامبەر ماندووبوونیشیان پاداشتێکی تایبەتیان پێدەدرێت.

جێگری سەرۆكی كۆمیسیۆن باسی لەوەش كرد کە كارەكانی ئەمجارەی كۆمیسیۆن زیاتر ئەلیكترۆنی دەبن، بۆیە چانسی دامەزراندن بۆ خوێندكار ‌و دەرچووانی زانكۆ‌ ‌و پەیمانگاكان دەبێت.

بڕیارە رۆژی 12-5-2018 هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان ‌و پەرلەمانی عێراق پێکەوە ئەنجامبدرێن، بۆ ئەم مەبەستە زیاتر لە 405 قەوارە، لەنێوایاندا 27 هاوپەیمانێتی ناوی خۆیان تۆمارکردووە، لە دوێنێ 15 ی مانگەوە پڕکردنەوەی فۆرم دەستیپێکردووە و تاوکو 30-3-2018 بەدەوامدەبێت.





ئەم هەواڵە 1066جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad