English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئيمارات چه‌كێكى گەورە دژ به‌ حووسييه‌كان به‌كاردێنێت
2018-01-17 [11:26 AM]

ZNA-هەولێر



راپۆرته‌ ميدياييه‌كان ئاماژه‌يان به‌ ئاماده‌كردنى به‌هێزترين مووشه‌ك هاوێژ (راجيمه‌) كرد له‌ جيهاندا كه‌ دژ به‌ حووسييه‌كان به‌كارده‌هێندرێت.


مووشه‌ك هاوێژى"MCL"، كه‌ بڕيار وايه‌ دژ به‌ حووسييه‌كان له‌ يه‌مه‌ن به‌كاربهێندرێت، ده‌توانێ 240 گولـله‌ مووشه‌كى عيار 122ملم كه‌ تێكڕاى كێشه‌كه‌ى ده‌گاته‌ 4 تۆن، له‌ماوه‌ى 2 خوله‌كدا بهاوێژێ و له‌ دوورى 40 كيلۆمه‌تر ئامانجه‌كانى تێكبشكێنێت. 


به‌گوێره‌ى پێگه‌ى "فيستنيك"، ئه‌و مووشه‌ك هاوێژه‌ له‌لايه‌ن ئه‌ندازيارانى وڵاتى ئيمارات به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هاوتا توركه‌كانيان داهێنراوه‌.
ئه‌و مووشه‌ك هاوێژه‌ بۆ جارى يه‌كه‌م له‌ ميانى پيشانگه‌ى "ئايديكس 2013" نمايش كرا، ئه‌وكاتيش ره‌خنه‌ى زۆرى لێگيرا به‌هۆى كێشى زۆر و قه‌به‌يى و سستى له‌ جوڵه‌يدا، به‌ڵام ئه‌ندازيارانى سه‌ربازيى له‌ ئيمارات توانيان په‌ره‌ى پێبده‌ن و ئاماده‌ى بكه‌ن بۆ به‌كارهێنانى كرداريى له‌ميانى پرۆسه‌ سه‌ربازييه‌كاندا.





ئەم هەواڵە 2602جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad