English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کورد دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بایکۆت دەکات
2018-01-17 [11:55 AM]

ZNA- ھەولێر


فراکسیۆنە کوردستانییەکان دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لەبارەی بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2018، بایکۆت دەکەن.

 

بڕیارە رۆژی چوارشەممە 17/1/2018 پەرلەمانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی  2018 کۆببێتەوە و د. فەرهاد قادر، پەرلەمانتاری کورد رایگەیاند، گەر سەرنج و تێبینییەکانی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەسەر پرۆژەیاساکە بەھەند وەرنەگیرێن، ”بایکۆتی دانیشتنەکە دەکەین“.

 

فەرھاد قادر هەروەها رایگەیاند، کە بڕیارە لەو دانیشتنە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاساکە بکرێت، بەرژەوەندیی کوردستانی تێدا رەچاو نەکراوە.

 

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەش کرد، کە وەک فراکسیۆنە کوردستانییەکان یاداشتێکی پێنج لاپەڕەییان ئامادە کردووە و داویانەتە حکوومەتی عێراق و سەرۆکایەتیی پەرلەمان، ”تێیدا کۆی سەرنج و تێبینییەکانی خۆمان لەمەڕ پرۆژەیاساکە خستووەتە روو".

 

هەروەک فەرهاد قادر رایگەیاند، جگە لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان، سوننەکانیش سەرنج و تێبینییان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی عێراق هەیە و پارێزگا نەوتییەکانی باشووری عێراقیش سەرنجیان لەبارەی پترۆدۆلارەوە هەیە.





ئەم هەواڵە 1213جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad