English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی دیکەش مۆردەکات 
2018-01-17 [04:49 AM]

ZNA- ھەولێر 


یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دوای ئەوەی سەرکەوتوو بوو لە گرێبەست کردن لەگەڵ ھەردوو یاریزان فیلیپ کۆتینیۆ و یاری مینا لە ئێستادا خۆی ئامادە دەکات بۆ ھێنانی یاریزانێکی دیکە . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی ئیسپانی , ئارنستۆ ڤالڤێردی راھێنەری یانەی بەرشەلۆنە  لاری نییە بەرپرسانی یانەی کەتەلۆنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی دیکەش مۆر بکەن , بەمەرجێک ھەندێک لەو یاریزانانەی ئێستا بفرۆشن کە لە پێکھاتەی سەرەکی جێگەیان نابێتەوە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە ھەوڵدەدەن لەماوەی داھاتوو گرێبەست لەگەڵ بەرگریکارێکی بە ئەزموون مۆربکەن بۆ ئەوەی قەرەبووی رۆیشتنی خافێر ماسکیرانۆ بکاتەوە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە دەیانەوێت ئەو بەرگریکارەی گرێبەستی لەگەڵ مۆر دەکەن لەم وەرزە لە چامپیۆنزلیگ یاری نەکردبێت بۆ ئەوەی یانەی بەرشەلۆنە لەو پاڵەوانیەتیە سوودی لێ وەربگرێت . 

یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 4210جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad