English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەسوکاری چه‌كداره‌ داعشە فەرەنسایـیەکانی داوای گەڕاندنەوەی كوڕه‌كانیان دەکەن
2018-01-17 [05:08 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

کەسوکاری چه‌كداره‌ داعشە فەڕەنسایـیەکانی لە لایەن هێزە کوردیـیەکانی سوریاوە دەسـتگیرکراون داوا لە حکومەتەکەیان دەکەن كوڕه‌كانیان بۆ فەڕەنسا بگه‌ڕێننه‌وه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ ئومێدێکیان نیـیە دادپەروەرانە دادگایی‌بکرێن.

ئەمڕۆ چوارشەممە شه‌ش خێزانی فەڕەنسایی سکاڵایان تۆمارکردووە سەبارەت بەو ژن و منداڵانەی لە لایەن هێزەکانی کوردی سوریاوە دەسـتگیرکراون لە میانەی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش.

ئەم سکاڵایە پاش هەفتەیەک دێت لەوەی دوو فەڕەنسایی ناسراون بەوەی ئەندامی داعش بوون، چاوپـێکەوتنی تەلەفیزیۆنیان لەگەڵدا کرا و تیایدا پەشیمانی خۆیان دەربڕی لەوەی پەیوەندیـیان بەداعشەوە کردبوو و گوتیان لە لایەن هێزەکانی یەپەگەوە مامەڵەیەکی باش دەکرێن. ئیمیلی کۆنینگ و توما باغنوا لە نێو ئەو داعشانەدا بوون کە مانگی ڕابردوو لە سوریا دەسـتگیرکران.

خانم فلۆرانس پارلی وەزیری بەرگری فەڕەنسا چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە میانەی وتووێژێکی لەگەڵ ڕۆژنامەی لیبراسیۆنی فەڕەنسایی گوتی هیچ هۆکارێک نیـیە بۆ هێنانەوەی جیهادیـیەکان بۆ فەڕەنسا تاوەکو دادگایی‌بکرێن، هێزە کوردیـیەکان دەتوانن مامەڵە لەگەڵ کەیسەکانیاندا بکەن.

گوتیشی حکومەتی فەڕەنسا بە پـێی توانای خۆی یارمەتی دەدات لە گەڕاندنەوەی منداڵەکانیان بۆ فەڕەنسا.

 

voa





ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad