English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مریكا: ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌چنه‌ كۆریای باكور، با وه‌سیه‌تنامه‌ بنوسن
2018-01-17 [05:15 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، پێویسته‌ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ئاره‌زوومه‌ندن گه‌شت بۆ كۆریای باكوور بكه‌ن، پێشتر وه‌سیه‌تنامه‌ بنووسن و ئاماده‌كاریی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانیان بكه‌ن و كه‌سێكی به‌رپرس بۆ چاودێریكردنی منداڵ و ئاژه‌ڵه‌ ماڵییه‌كانیان دابمه‌زرێنن".

 

به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی كه‌ناڵی فۆكس نیووزی ئه‌مریكی، ئه‌و رێنمایی و ئامۆژگارییه‌ نوێیه‌ی ئه‌مریكا پشتی به‌و بنه‌مایانه‌ به‌ستووه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ساڵی رابردوو ده‌ریكردووه‌و داوا له‌ ئه‌مریكییه‌كان ده‌كات له‌م كاتانه‌دا داوا نه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌یان پێبدرێت بچنه‌ ئه‌و وڵاته‌ داخراوه‌ "كۆریای باكوور" ته‌نها له‌ هه‌ندێك بارودۆخی زۆر تایبه‌ت نه‌بیت رێگه‌ به‌ هاووڵاتیان ناده‌ن بچنه‌ كۆریای باكوور".

 

كه‌ناڵه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، ئه‌و رێوشوینه‌ تازانه‌ پاش مردنی قوتابی ئه‌مریكی "ئه‌وتو وارمپێر" ده‌رچووه‌ كه‌ له‌ ته‌مه‌نی 22 ساڵیدا بوو، له‌و كاته‌ی پشووی هه‌فتانه‌ی له‌ پیۆنگ یانگ به‌سه‌ر ده‌برد، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆریای باكووره‌وه‌ ده‌ستگیركرا و سزای 15 ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، به‌ڵام هاوینی رابردوو له‌ دۆخێكی خراپی ته‌ندرووستی گه‌ڕایه‌وه‌ ئه‌مریكا و پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م كۆچیی دوایی كرد.

 

وه‌زاره‌ته‌كه‌ باس له‌وه‌ش ده‌كات، كاتێك هاووڵاتیانی ئه‌مریكا له‌ كۆریای باكوور رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ ببنه‌وه‌، وه‌زاره‌ت ناتوانێت به‌ هانایانه‌وه‌ بچێت و یارمه‌تیان بدات، چونكه‌ هیچ باڵیۆزخانه‌ و نوێنه‌رایه‌تییه‌كی ئه‌مریكا له‌ كۆریای باكوور نییه‌. جگه‌ له‌وه‌ش نێوانی پیۆنگ یانگ و واشتنتن به‌ دۆخێكی دژوار و گرژدا تێده‌په‌ڕێ. بۆیه‌ ده‌بێت خۆیان بۆ خراپترین ئه‌گه‌ره‌كان ئاماده‌ بكه‌ن".

 

كوردستان24





ئەم هەواڵە 160جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad