English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زێدان باس لە رۆیشتنی رۆنالدۆ دەکات 
2018-01-17 [05:52 AM]

ZNA- ھەولێر 


زەینەدین زێدان راھێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەڵێت ,  یارییەکی گرنگمان لە جامی شای ئیسپانیا ھەیە و گرنگ ئەوەیە سەرکەوتن بەدەست بھێنین. 

لەمیانەی لێدوانێکی رۆژنامەوانی زێدان رایگەیاند : لە یارییەکانی جام ئەوەی گرنگە دەرفەت بە یانەی بەرامبەرت نەدەی بە ئارەزوی خۆی یاری بکات و گۆڵ تۆماربکات و ئێمە ھەموو ھەوڵێکمان بۆ ئەوەی دەبێت سەرکەوتن لەم یارییە بەدەست بھێنین بۆ ئەوەی لە یاری گەڕانەوە ئەرکمان ئاسانتر بێت . 

سەبارەت بەمانەوەی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی شاھانە زێدان گووتی : قەت بیر لە یانەی ریال مەدرید ناکەمەوە بە بێ رۆنالدۆ , لێرە ھەموو رۆنالدۆیان خۆش دەوێت و ئەو ھەموو کات لە ساتە ناخۆشەکان یارمەتی تیپەکەی دەدات لەبەر ئەمە ھیچ دوو دڵ نیم لەمانەوەی ئەو لە یانەکەمان . 
ھەروەھا زێدان راشیگەیاند : پێویستە رۆنالدۆ بیر لە شتە بچووکەکان نەکاتەوە و سەرنجی لەسەر یاری کردن بێت. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2005جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad