English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکومەتی بەغدا هەژمارێکی تایبەتی بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم کردۆتەوه؛ ٤٥٠ملیار دیناری تێدایه
2018-01-17 [06:44 AM]

ZNA- هەولێر


 

بانکی ناوەندی عێراق، ھەژمارێکی بانکی تایبەت بە ھەرێمی کوردستان دەکاتەوە و ٤٥٠ ملیار دیناری بۆ تەرخان دەکات کە دەسەڵاتی جووڵاندنی تەنیا لە دەسەڵاتی سەرۆکوەزیرانی عێراقە.

 

بەپێی نووسراوێک، کە وێنەیەکی دەست رووداو کەوتووە، بانکی ناوەندی عێراق لە رێککەوتی ٧-ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨، نووسراوێکی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق/ نووسینگەی وەزیر کردووە کە ئاماژە بە کردنەوەی ھەژمارێکی بانکی دەکات تایبەت بە ھەرێمی کوردستان ،

 

لەبارەی کردنەوەی ھەژمارەکە لە نووسراوەکەدا ھاتووە، ئاماژە بە نووسراوتان ژمارە ٢٩٨٤٠ لە ٣٠-١٢-٢٠١٧دا، ھەژمارێکی بانکی بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان کراوەتەوە بە ژمارە ٢٠٠٠٠٠ بۆ جۆری ٢٢٩، کە گرێدراوە بە کۆدی ٨٥٣، وەزارەتەکەتان پارە بۆ ئەو ژمارە بانکییە دابین دەکات بە ھەژماری بانکی ژمارە ٧٠٠٠٩ تان، کە بڕی پارەکەش (٤٥٠) ملیار دینارە لە ٣-١-٢٠١٨دا. بەپێی نووسراوەکە ، مافی جوڵاندنی پارەکەش تەنیا لە دەسەڵاتی سەرۆکوەزیرانە.





ئەم هەواڵە 2473جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad