English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی پەروەرده و تەندروستی لەسەر دوایین هەنگاوەکانی وردبینیی لیستی فەرمانبەران پەیامێکیان بڵاو کردەوه
2018-01-17 [06:44 AM]

ZNA- هەولێر


 

هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر دوایین هەنگاوەکانی وەردبینی له لیستی فەرمانبەرانیان لەلایەن بەغداوه، پەیامێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوه.

 

ئەمەش دەقی پەیامەکەیه:

 

"ئەمڕۆ چوارشەمە ١٧/١/٢٠١٨، کاتژمێر ٩ بەیانی دووەم کۆبوونەوەی لیژنەی وردبینی ھەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە لە وەزارەتی پلاندانانی عێراقی فیدڕاڵ، ئەنجامدرا بەئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی باڵا و راوێژکاری دارایی  لە وەزارەتەکانی دارایی و تەندروستی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی لیژنەی بایۆمەتری لە وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم  لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی چاودێری دارایی لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ .

 

لە کۆبونەوەکە بڕیاردرا  کە تیمەکانی چاودێری دارایی عێراقی فیدڕاڵ کە پێک دێت لە ١٦  وردبین دابەشی چوار تیم بکرێن و ھەفتەی داھاتوو سەردانی ھەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە  دەکەن بە مەبەستی دەستکردن بەپرۆسەی وردبینی لیستی موچە خۆرانی ھەردوو وەزارەت لە رێگەی وەرگرتنی چەند نموونەیەک، ھەروھا لیژنەکە رەزامەندی دەربڕی لەسەر بەرزکردنەوەی پێشنیاری نوێنەرانی وەزارەتەکانی حکومەتی ھەرێم بۆ پێدانی مووچەیەکی تەواو لەگەڵ دەستپێکردنی کاری لیژنەی وردبینی بۆ بەڕێز ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ .

 

ھەروھا پەلەکردن لە پرۆسەکە و جەختکرایەوە کە لیستی بایومەتری حکومەتی ھەرێم بکرێت بە بنەما بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران."





ئەم هەواڵە 541جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad