English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتی دیموکراتی کوردستان لە نەینەوا و شنگال له ھەڵبژاردن بەشدار دەبێت
2018-01-17 [06:56 AM]

ZNA- هەولێر


 

بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، پارتی لە سنووری پارێزگای نەینەوا بەشداریی ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات و بڕیاری بایکۆت تەنیا بۆ ھەردوو پارێزگای کەرکووک و سەلاحەدینە.

 

خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: "ئێمە بڕیاری بایکۆتکردنی ھەڵبژاردنمان تەنیا بۆ سنووری ھەردوو پارێزگای کەرکووک و سەلاحەدین دەرکردووە و پارتی بەشداریی پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە سنووری پارێزگای نەینەوا و قەزای شنگال و مەخمووردا دەکات و تا ئێستا بڕیاری بایکۆتمان بۆ پارێزگای نەینەوا نەداوە و بەشداری دەکەین."

 

لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٤دا لە سنووری پارێزگای نەینەوا، کورد ٨ کۆرسی بەدەست ھێنا و لەوانەش ٦ کۆرسی ھی پارتی دیموکراتی کوردستان بوون.

 

لەبارەی ئەوەی پارتی بنکە و بارەگای لە سنووری پارێزگای نەینەوا داخستووە بە ھۆی داگیرکرانی ئەو ناوچانەوە و، کاریگەریی لەسەر پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکان، خەسرۆ گۆران دەڵێ: "زۆرینەی جەماوەری ئێمە لە پارێزگای نەینەوا نەماوە و ئێستا ئاوارەن لە ھەرێمی کوردستان، لەبەر ئەوە کاریگەریی ئەوتۆی نابێت لەسەر بەشداریکردنی ئێمە"

 

بڕیارە لە ڕۆژی ١٢/٥/٢٠١٨ پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوە بچن و مەکتەبی سیاسیی پارتی بڕیاری داوە لە سنووری پارێزگای کەرکووک و سەلاحەدین بەشداری ئەو ھەڵبژاردنە نەکات.





ئەم هەواڵە 451جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad