English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەڵێ دەبێ هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت
2018-01-17 [07:31 AM]

​ZNA - هەولێر


نووسینگەی ئەمیبندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، مەهدی عەلاق، ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیران و تونە ئلیزابێس باڵیۆزی نەرویج لەبارەی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و گۆڕانکارییەکانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق کۆبوونەوە.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، مەهدی عەلاق رایگەیاندووە، سەرەڕای بوونی ئاستەنگ لەبەردەم بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان، بەڵام حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق سوورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا.

سەرەڕای ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیران جەخت لەسەر بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەکان دەکاتەوە، بەڵام لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق زیاتر لە١٠٠ واژۆ بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان کۆکراوەتەوە.

 





ئەم هەواڵە 442جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad