English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپای توركیا ‌نیازی ده‌ستپێكردنی هێرشی هه‌یه‌ بۆ سه‌ر عه‌فرين
2018-01-18 [11:04 AM]

ZNA-هەولێر


به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیاكانی توركیا، كه‌ ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ بڵاویانكردۆته‌وه‌، سوپای توركیا له‌سه‌ر سنووره‌كانی شارى عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان كه‌وتوونه‌ته‌ به‌رزترین ئاستی ئاماده‌باشییه‌وه‌ و سوپا له‌ 12 خاڵی له‌گه‌ڵ شاری عه‌فرین، چه‌ند به‌شێكی به‌ربه‌سته‌كانیان هه‌ڵگرتووه‌.

ئه‌و جموجۆڵه‌ی سوپای توركیا پاش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ شه‌وی رابردوو، سوپای توركیا و "سوپای ئازادی سووریا" پێگه‌كانی شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه‌"یان له‌ عه‌فرین بۆردومان كردووه‌.
هه‌روه‌ها سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆش سوپای توركیا هێز و چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازيی زیاده‌ی هێناوه‌ته‌ ناوچه‌كانی هاتای و كلیس له‌ ده‌وروبه‌ری عه‌فرین.
شه‌وی رابردووش، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، مه‌ترسیان له‌سه‌ره‌ و بڕیاریدا هه‌نگاوی پێویست و خێرا بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی له‌ رۆژئاوای سووریاوه‌ رووبه‌ڕوویان بۆته‌وه‌ بگرنه‌به‌ر، تا ده‌سته‌به‌ری ئارامی هاووڵاتیانیان بكه‌ن".
په‌یوه‌ست به‌و پێشهاتانه‌ی له‌سه‌ر سنووره‌كانی عه‌فرین رووده‌ده‌ن، پارتی یه‌كێتی دیموكرات "په‌یه‌ده‌" رۆژی چوارشه‌ممه‌ى رابردوو‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد، بۆردومانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی عه‌فرین رابگرن كه‌ زیاتر له‌ ملیۆنێك كه‌سی تێدا ده‌ژی.





ئەم هەواڵە 1702جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad