English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانیاری لەسەر ئەو ٤٥٠ ملیار دینارەی حکومەتی عێراق کە بۆ ھەرێمی دەنێرێت
2018-01-18 [11:24 AM]

ZNA- ھەولێر


دوای ئەوەی بڵاوکرایەوە کە حکوومەتی عێراق بڕی 450 ملیار دیناری خستووەتە سەر حیسابی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ پێدانی مووچە بە فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان، ئەندامێکی لێژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕای دەگەیەنێت، کردنەوەی حیسابێک لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ پێدانی مووچە لەئارا دایە، بەڵام وردەکاریی 450 ملیار دینارەکەیان لا ڕوون نەبووەتەوە.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18/1/2018، نەجیبە نەجیب، ئەندامی لێژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  ڕایگەیاند: "لەڕاستیدا کردنەوەی حیسابێک بۆ ھەرێمی کوردستان لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە لەئارا دایە، بەڵام ئەو بڕە پارەیەی کە باسی لێوە دەکرێت کە خرابێتە سەر ئەو حیسابە، ڕاستییەکەی تا ئێستا بۆمان ڕوون نەبووەتەوە کە چەندە؟ ئێمە ئێستا سەرقاڵی بەدواداچوونین لە سەر ئەوەی کە بەڕاستی ئەو بڕە پارەیە چووەتە سەر ئەو حیسابە یاخود نا؟".

 

ئاماژەشی بەوە کرد: "بابەتی ناردنی مووچەی ھەردوو وەزارەتی تەندرووستی و پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە، یەکلا نەبووەتەوە، تاکو بنێردرێت".

 

لەلایەکی ترەوە ئەو پەرلەمانتارە کوردە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "بڕیارە پەرلەمانی عێراق کاتژمێر 1ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆببێتەوە، بەڵام پێش ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە، سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆبوونەوەیەکیان دەبێت و ئەگەر بزانین تاوتوێی پڕۆژە یاسای بودجە دەکرێت لە کۆبوونەوەکەی پەرلەمان، ئەوا ئێمە بایکۆتی ئەو کۆبوونەوە دەکەین، ئەگەر بەو شێوەیە بێت کە ڕەچاوی تایبەتمەندیی ھەرێمی کوردستان نەکرێت".

 

پێشتر دەنگۆی ئەوە بڵاو کراوەتەوە کە بڕی 450 ملیار دینار لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە خراوەتە سەر ژمارە حیسابێکی هەرێمی کوردستان، بەڵام نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکدا بێئاگایی خۆی لەم بابەتە ڕاگەیاند.





ئەم هەواڵە 11053جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad