ZNA - هەولێر
ئه‌مینداری گشتیی بانکه عه‌ره‌بییه‌کان ڕایگه‌یاند هه‌وڵ هه‌یه بۆ کردنه‌وه‌ی بانکێکی تایبه‌ت به ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عێراق و سووریا به هاوکاریی چین که سه‌رمایه‌که‌ی ٥٠٠ ملیۆن دۆلار ده‌بێت.
ویسام فه‌تووح ئه‌مینداری گشتیی بانکه عه‌ره‌بییه‌کان له لێدوانێکدا بۆ ئیقتیساد نیوز رایگه‌یاندووه که گفتوگۆکان به‌رده‌وامن له نێوان بانکه‌که‌یان و چین هه‌روه‌ها به به‌شداریی عێراق و لوبنان و ئوردن و میسر له‌سه‌ر دروستکردنی بانکێکی تایبه‌ت به ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی سووریا و عێراق دوای شه‌ڕی داعش.
باسی له‌وه‌ش كردوه، " سه‌رمایه‌ی بانکه‌که له‌سه‌ره‌تادا ٥٠٠ ملیۆن دۆلار ده‌بێ و ده‌بێ هاوکارییه‌کی به به‌رهه‌م نێوان بانکه‌که و بانکی ناوه‌ندیی عێراق و کۆمه‌ڵه‌ی تایبه‌ت به بانکه‌کان ده‌ست پێ بکات بۆ ڕاهێنان و فێرکردنی فه‌رمانبه‌رانی بانک له عێراق."
ئەم هەواڵە 2083جار خوێندراوەتەوە |