English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی ھەولێر چەند زانیارییەک لەبارەی کوژرانی ژن و مێردەکە دەخاتە ڕوو
2018-01-18 [03:20 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨-١-٢٠١٨، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، لە پەیجی فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردەوە، شەوی ڕابردوو ژن و مێردێک لە شاری هەولێر کوژران.

 

رائید، ھۆگر عزیز، گووته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ولێر، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: كاتژمێر یه‌كى شه‌وى ڕابردوو له‌ ناو جێگادا به‌ چه‌كى ده‌مانچه‌ ته‌قه‌ له‌ ژن و مێردێك كراوه‌، كه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ هه‌ردووكیان گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

 

رائید، ھۆگر عزیز گووتی:‌ سه‌رله‌ به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌ ڕووداوه‌كه‌ زانراوه‌ و  تیمى به‌ڵگه‌ و تاوان چوونه‌ته‌ شوێنى رووداوه‌كه‌ بۆ وه‌رگرتنى زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش به‌رده‌وامن و دواى ئه‌وه‌ زانیارییه‌كان بۆ دادگا به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌ تا فه‌رمانى ده‌ستگیر كردن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ربكرێ كه‌ ده‌ستیان له‌ تاوانه‌كه‌دا هه‌بووه‌".

 

گووته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ولێر  گووتیشی: كه‌ ئه‌و ژن و مێرده‌ ماوه‌ى چوار مانگه‌ چوونه‌ته‌ پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرییه‌وه‌، ھەروەھا ته‌رمی ئەو ژن و مێردە کوژراوە ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى كراوە.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 3031جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad