English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆمپانیای بی پی به‌ریتانی نه‌وتی كه‌ركوك په‌ره‌پێ ده‌ده‌ن
2018-01-18 [04:03 AM]

ZNA - هەولێر


 

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاشكرای كرد، ده‌مه‌وێت بچمه‌ توركیا بۆ ئه‌وه‌ی ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك له‌ رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا ده‌ستپێبكاته‌وه‌".

جه‌بار لعێبی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، پرۆژه‌ی چاككردنه‌وه‌وه‌ی ھێڵی سه‌ره‌كی كه‌ركووك - پێشابووری خستووه‌ته‌ ته‌نده‌ره‌و پاڵپشتی هه‌موو ئاراسته‌یه‌ك بۆ په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركووك ده‌كه‌ن.

لعیبی وتیشی، گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و كۆمپانیای "بی پی" به‌ریتانی له‌ ساڵی 2014 واژوو كرابوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی داعش له‌و ساڵه‌دا به‌شێكی ناوچه‌كانی باشوور و رۆژئاوای كه‌ركووكی داگیركرد، كاركردن به‌و رێككه‌وتنه‌ دواكه‌وتبوو.

باسی له‌وه‌ش كرد، پلانمان بۆ داهاتوو هه‌یه‌ و ده‌مانه‌وێت په‌ره‌ به‌هه‌موو كێڵگه‌كانی "نه‌وتی باكوور" بده‌ین و بیانخه‌ینه‌وه‌ سه‌ر توانا و ئاستێكی باش.

 

K24





ئەم هەواڵە 562جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad