English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گۆڕینی هێز تیماری دەردی ناوچە داگیرکراوەکان ناکات
2018-01-18 [04:31 AM]

ZNA-هەولێر


چاڵاکۆانێکی مەدەنی رایگەیاند: گۆڕینی هێز و بردنی هێزێکی تر و هەر هەنگاوێك جگە لە گەڕانەوەی بارودۆخەکە بۆ پێش ١٦ی ئۆکتۆبەر ناتوانێ تیماری ئەو دەردە بکات کە توشی ئەو ناوچانە بۆتەوە.

یوسف شێخانی چاڵاکۆانی مەدەنی بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە دوای خیانەتەکەی ١٦ی ئۆکتۆبەری 2017 ئەوەی لە سنووری کەرکوك و خورماتوو و تەواوی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی سنوری ئیدارەی هەریمی کوردستان، ئەمڕۆ بە ناوچە داگیرکراوەکان دادەنرێن لە گەرانەوە بۆ پێش ئەو بەروارە زیاتر هیچ دەرمانێکی تر تیماری ئەو برینە قولە ناکات کە بە خەلکی ئەم سنوورە گەیشتووە.

هەروەها گۆتیشی: ئەوەی لەم ناوچانە ڕوویداوە تەنها گۆڕینی دەسەلات و نەهێشتنی بالادەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان نەبووە بەسەر ئەو ناوچانەدا بەلکو گۆڕینی دیمۆگرافیا و پاکتاو کردنی ڕەگەزی و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی بووە چونکە بە پێ ی یاسا نێودەولەتیەکان و عورفی دەولی لە کاتی شەڕ و ئاشوبدا نابێت دەست بۆ ئازاردان و کوشت و قڕکردن و تالان و خاپور کردنی مال و حال و هاوولاتیان ببردرێت لە ناوچەکانی جەنگ بەلام ئەوەی لەم شوێنانەدا ڕوویداوە سنووری هەموو یاسا نێودەولەتی و دەستوریەکانی خودی عێراقی بەزاندووە. 

ئاماژەی بەوەشکرد: نەك بە گۆڕینی هێز و بردنی هێزێکی تر هەر هەنگاوێك جگە لە گەڕانەوەی بارودۆخەکە بۆ پێش ١٦ی ئۆکتۆبەر ناتوانێ تیماری ئەو دەردە بکات کە توشی ئەو ناوچانە بۆتەوە بۆیە ئەوەی ئەمڕۆ لە سنووری خورماتوو ڕوو دەدات لە دیعایەکی هەلبژاردن زیاتر هیچی تر نیە، چونکە ئەو هێزانەی حەشدی شەعبی کە هەموو ئەو تاوانەیان دژی خەلکی سڤیلی ناوچەکە ئەنجام داوە لە یەکەم ڕۆژی ئەو ڕووداوەوە لە تەواوی ناوچە داگیرکراوەکان بالا دەستی و پاشاگەردانیان کردووە، هەموو هێزەکانی تری عێراقی لەژێر بڕیاەکانی سەرکردەکانی حەشد بوونە و دەبن و ناتوانن یەك هەنگاوی جیاواز لە بۆچوونی ئەوان بهاوێژن.

یوسف شێخانی رونیشیکردەوە: ئەوەی دەکرێ لە تاکتیکێكی سەربازی زیاتر نیە و لەلایەکی تریشیەوە ئامانجیان ڕاکێشانی سۆزی خەلكە و زیاتر نیە، لەم ناوچانەدا هیچ هێزێکی ئەمنی کوردی بە هێزە خیانەت کارەکەشەوە بە قەد زەڕەیەك دەسەلاتیان لە ناوچەکە نیە و ڕۆژ بە ڕۆژیش دوخی ئەو ناوچانە لە خراپ بووندایە، پاشان بە هەزاران  کورد سەرباری کوشتن و ئازاردانیان مال و سەرچاوە داراییەکانیان هەمووی بە تالان بردراوە و سوتاوە و تەقێندراوەتەوە، ڕەوانە کردنی هێز و گۆڕینی هێزێك بەو هیزەی کە شان بەشانی ئەو هێزەی کاولی کردووە بەشداریان لە داگیرکردنی ئەو ناوچانە کردووە چاوەڕوانی چیان لێ دەکرێت لە تەواو کردنی ئەو پیلانەی کە لەسەرەتاوە دایان ڕشتووە بۆ گۆڕینی ناسنامەی ئەو ناوچانە زیاتر نەبێ.

هەرووەها دیاریشی کرد: ئەگەر حکومەتی عێراقی هەر مەبەستێکی باشی هەبوا دەبوو ئاوڕی لە خراپی ژیان و گوزەرانی ئەو خەلكە بدابوایەوە کە بەهۆی ئەو پەلامارەیانەوە ڕووبەڕووی بونەتنەوە بە تایبەتی ئەوانەی ئاوارە و دەربەدەر بوونە لەسەر مال و حالیان، دەبوو لەسەرەتا حکومەتی عێراقی بڕیاری قەرەبووکردنەوەی هەموو زەرەر مەندبوانی  بکردبوایەوە، بەڵام هیچ نیەتێکی باشی نیە ئەگەر هەی بوا دەبوو پاش بڕیاری دادگا فیدراڵ لەسەر ڕیفراندۆم هەموو ئەو بڕیارانەی بە داگیرکردنی ئەو ناوچانە هەلبوەشاندایەوە بەڵام نەك ئەوەی نەکردووە و نایکات تەنانەت پێشێلی چەندین بڕگەی دەستووری پەیوەست بە هەرێمی کوردستانی کردووە و دەکات.

ئەو چاڵاکۆانە مەدەنیە راشیگەیاند: هەر پێش هات و گۆرانکاریەك بە گەرانەوەی خەلکی ئەو ناوچانەوەش باشترە بە بڕیارێکی سیاسی و ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەریم و بەغدا بێت نەك هەلسوکەوتێك بۆ خۆل کردنە چاوی خەلك و نەتەوە یەکگرتووەکان.

اسماعیل حکیم





ئەم هەواڵە 2014جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad