English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەلیم جبووری: لەسەر داوای 123 پەرلەمانتار کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ شەممە دواخرا
2018-01-18 [05:19 AM]

ZNA - هەولێر


سەلیم جبووری ، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دەنگدانی نهێنی بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان شکستیهێنا و لەسەر داوای 123 پەرلەمانتار کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ رۆژی شەممە دوادەخرێت.

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا پێشنیازکرا هەڵبژاردنەکان بۆ سەرەتای مانگی کانوونی یەکەم (مانگی 12)ی ئەمساڵ دوابخرێن، لە کۆی 260 پەرلەمانتاری ئامادەبوو، 149 پەرلەمانتار داوایانکرد دەنگدان بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان لە پەرلەمان بە نهێنی بێت. بەڵام شیعەکان رەتیانکردەوە و دەڵێن، پرۆسەکە یاسایی نەبووە و لە ئەنجامیشدا دەنگدانی نهێنی بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان شکستیهێنا.

لای خۆیه‌وه‌ ئه‌مڕۆ ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەرحان سلێڤانەیی، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، لە كارنامەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا ھاتووە كە بڕیارە سەعات یەكی پاشنیوەڕۆ بەڕێوە بچێت و گفتوگۆ لەبارەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەكان لە وادەی خۆیدا دەكرێت و، خوێندنەوەی یەكەمیش بۆ پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق دەكرێت، بەڵام ئێمە بە ھۆی ئەوەی بوودجە لە كارنامەی كۆبوونەوەدا ھەیە، بایكۆتی كۆبوونەوەكە دەكەین.

وتیشی، سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق دەیەوێت بە فێڵی گفتوگۆكردن لەبارەی پرسی ھەڵبژاردنەكانەوە، ئێمە و سوننە بەشداری لە كۆبوونەوەكەدا بكەین، كە نیسابی یاسایی تەواو بێت و خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای بوودجە بكات، بەڵام ئێمە بڕیارمان داوە بایكۆتی كۆبوونەوە بكەین و بەشداری ناكەین.





ئەم هەواڵە 1687جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad