English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارتی بەرگریی ئەمەریکا وڵامی تورکیا دەداتەوه
2018-01-18 [06:16 AM]

ZNA- هەولێر


 

وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا(پێنتاگۆن)، رایگەیاندووه، ھێزی ئاسایشی سنور" کە لەپلانیدایە لە ھێزەکانی سووریای دیموکرات پێکیبھێنێت، سوپایەکی نوێ یان ھێزێکی تەقلیدیی پاسەوانی سنوور نییە.

 

گوتەبێژی پێنتاگۆن ئێریک پاھۆن، لەڕاگەیەنراوێکی نووسراودا کە وێنەیەکی بۆ ئانادۆڵو ناردووە، دەڵێت: "ئەمریکا بەردەوامە لە مەشقکردن بە ھێزە خۆجێیەکان لە سووریا. مەشقەکان، لەپێناو دەستەبەرکردنی ئاسایشی زیاتر بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووریا بۆ ماڵەکانیان کە دووچاری زیانی زۆر و رووخان بوونەتەوە، داڕێژراوە. ھەروەھا ئەمە پێویستە بۆ رێگریکردن لە سەرھەڵدانەوەی داعش لەو شوێنە ئازادکراوانەی کە دەسەڵاتی بەڕێوەبردنیان تێدا نییە. ئەمە سوپایەکی نوێ یان ھێزێکی تەقلیدیی پاسەوانی سنوور نییە".

 

پاھۆن ئاماژەی بەوە داوە، ئەو ھێزە و مەشقەکانیان لەچوارچێوەی ئامانجەکانی بەرەنگاربوونەوەی داعشدان و ھێزە مەشقپێکراوەکان، کارەکانی سەقامگیری ئاسانتر دەکەن و ھەلومەرجێک دەڕەخسێنن کە ھاوکاردەبێت بۆ قۆناغی دانوستانەکانی جنێڤ.

 

پاھۆن ئاماژەی بەوە کرد کە لە سووریادا ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە داعش تەواونەبوون و، گوتی: "ئەو ھێزە ئەمنییانە تیشکدەخەنە سەر بەرگرتن لە ھەڵاتنی چەکدارانی داعش لە سووریاوە و، دەستەبەری ئاسایشی ناوخۆیی ئەو ناوچانەی رزگارکراون. ئەو ھێزانە خەڵکە ناوخۆییەکە دەپارێزن و، لە کاتێکدا چاوەڕوان دەکرێت شەڕی ناوخۆی سووریا لە جنێڤ بۆ ماوەیەکی درێژ چارەسەر بکرێت ئەو ھێزانە بەر بە ھێرشی نوێی داعش دەگرتن بۆ سەر ئەمریکا، ھاوپەیمانان و ھاوبەشانی".

 

پاھۆن باسی لەوە کرد کە ھەست بە نیگەرانییەکانی تورکیا دەکەن لەبارەی ئاسایشەوە و، گوتی: "نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیا شەرعین. سەبارەت بە ھەوڵەکانمان لە سووریا بۆ شکستپێھێنانی داعش لەگەڵ تورکیادا تەواو شەفاف دەبین و، لە ھەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا لە پاڵ ھاوپەیمانانمان لە ناتۆ دەبین".

 

پێشتر گوتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش، رایان دیڵن رایگەیاندبوو: ''ھاوپەیمان بەمەبەستی دامەزراندنی ھێزی ئاسایشی سنووری سووریا لەگەڵ ھەسەدە کاردەکات''.

 

رایان دیڵن ئاماژەی بەوەکردبوو تا ئێستا ٢٣٠ کەس مەشقیان پێکراوە و ژمارەی ھێزەکە دەگاتە ٣٠ ھەزار کەس.

 

دیڵن جەختی لەوە کردبوویەوە ئەو کەسانەی لە ھێزەکەدا بەشداردەبن، لەنزیک ئەو شوێنانەی لێی نیشتەجێن ئەرکیان پێ دەسپێردرێت و رایگەیاند: ''پێکھاتەی ئەتنیی ھێزەکە بەپێی شوێنی ئەرکەکانیان دەگۆڕێت. لە باکووری سووریا زۆرتر کوردەکان ئەرکیان دەدرێتێ و بەدرێژایی دۆڵی فورات و بەرەو باشوور زیاتر عەرەبەکان لە ھێزەکەدا وەردەگیرێن''.

 

گوتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش تیشکی خستبوویە سەر ئەوەی ١٥ ھەزار کەس لەو سوپا ٣٠ھەزار کەسییە لەبەر ئەوەی بەرەنگاربوونەوەی داعش بەرەو کۆتایی دەچێت، لە ئەندامانی ھەسەدە دەبن.

 

رایان دیڵن جەختی لەوە کردبوویەوە پرۆسەی مەشق پێکردن و وەرگرتنی ئەو ١٥ھەزارەی دیکەیان دەستیپێکردووە و ئاماژەی بەوەکرد هەسەده ھێشتا لە نزیک دەیرئەزور بەرەنگاری داعش دەبێتەوە.

 

AA





ئەم هەواڵە 1276جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad