ZNA- هەولێر
ژنێکی کانادایی به کوشتنی هاوڕێیەکی تۆمەتبار کراوه. ئەم ژنه و هاوڕییەکەی وێنەیەکی سێلفیان له فەیسبووک دانابوو و پۆلیس بۆی دەرکەوت ئەو ئامێرەی ژنەکەی پێکوژراوه لەناو وێنەکەدا هەیه.
"شاین رۆز ئانتۆین" تەمەن ٢١ساڵ دانی به کوشتنی هاوڕێ ١٨ساڵەکەی به ناوی "بریتنی گرۆل"ی ١٨ساڵان له ساڵی٢٠١٥دا ناوه.
تەرمی گرول به خنکاوی له نزیک شوێنی فڕێدانی خۆڵ و خاشاک له شاری "ساسکاتۆن" له پارێزگای "ساسکاچوان" دۆزرابۆوه له کاتێدا ئەو کەمەربەندەی پێی خنکێندرابوو له تەنیشت تەرمەکه فڕێدرابوو.
شاین به ٧ساڵ زیندان سزا دراوه.
شاین دوای ئەوەی وێنەیەکی سێلفی خۆی لەگەڵ گرۆل له فەیسبووک دانابوو، پۆلیس لێی بەگومان کەوتبوو. له سێلفییەکەدا که چەند کاتژمێرێک پێش تاوانەکه گیرابوو، شاین ئەو کەمەربەندەی بەستووه که گرۆلی پێکوژراوه.
دوای ئەوه، شاین لای هاوڕێیەکی دانی به کوشتنی گرۆلدا ناوه و گوتوویەتی، ئەوان سەرخۆش بوونه و مادەی هۆشبەریان بەکارهێناوه و دوای ئەوەی له گرۆلی داوه، خنکاندوویەتی.
ئەو دوو هاوڕێیه له شەوی رووداوەکه، چەندین وێنەیان له فەیسبووک دانابوو.
سەرچاوه: BBC
ئەم هەواڵە 43849جار خوێندراوەتەوە |