English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رووسیا دژی هەوڵی نێودەوڵەتیی دژی کۆریای باکوورە
ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی درەوەی رووسیا
2018-01-18 [07:00 AM]

ZNA - هەولێر


رووسیا رەخنە لە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ دروستکردنی فشارێکی نێودەوڵەتی لەدژی کۆریای باکوور دەگرێت و دەڵێ ئەم هەوڵانەی واشنتن بارودۆخەکە خراپتر دەکات و رۆڵی نەتەوەیەکگرتووەکانیش پەراوێز دەخات.

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە بەیاننامەکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە بانگهێشتنامە ئاراستەی دیبلۆماتکارانی رووس و چین نەکراوە بۆ ئەوەی بەشداری لە لووتکەی فانکۆڤەر لە کەنەدا بکەن و رەخنەش لە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ دروستکردنی فشارێکی نێودەوڵەتی لەدژی کۆریای باکوور دەگرێت و دەڵێ ئەم هەوڵانە زیان بە نەتەوەیەکگرتووەکان دەگەیەنێت.

پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی چینیش بەهەمان شێوە رەخنەی لە بانگهێشت نەکردنی وڵاتەکەی بۆ لووتکەی فانکۆفەر گرتبوو و رایگەیاند ئەم جۆرە کۆبوونەوانە بەو مانایە نایەت کە رۆڵی رووسیا و چین لە چارەسەرکردنی کێشە نێودەوڵەتییەکان پەراوێز خراوە.

رۆژی دووشەممەی رابردوو بە سەرپەرشتی ئەمریکا لووتکەیەک لەلایەن وڵاتانی هاوپەیمانی ئەمریکا لە شاری فانکۆڤەر لە کەنەدا بەڕێوەچوو تێیدا گفتوگۆ لەبارەی مەترسییەکانی چەکی ئەتۆمی کۆریای باکوور کرا.





ئەم هەواڵە 460جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad