English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مه‌ریكا: داوا له‌ توركیا ده‌كه‌ین هێز بۆ عه‌فرین نه‌نێرێت
2018-01-18 [11:05 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، داوا له‌ توركیا ده‌كه‌ین هێزی سه‌ربازی بۆ شاری عه‌فرینی سوریا نه‌نێرێت.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ چوونه‌ ناو شاری عه‌فرین و لێدان له‌ هێزه‌ كوردییه‌كان، وتی، واشنتۆن داوا له‌ توركیا ده‌كات هیچ هه‌نگاوێكی له‌م شێوه‌یه‌ نه‌نێت، وتیشی، له‌بری ئه‌وه‌ داوای كرد ئه‌نقه‌ره‌ فۆكه‌سی خۆی بخاته‌ سه‌ر شه‌ڕی چه‌كدارانی داعش له‌ ناوچه‌كه‌.

پێشتریش مه‌ولود چاویش ئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا وتی، وڵاته‌كه‌ی نیازی وایه‌ بچێـته‌ شاری عه‌فرین و مه‌نبه‌ج له‌ سوریا، واشنتۆنیشی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی نه‌بووه‌ كه‌ كورده‌كانی سوریای پڕچه‌ك كردوه‌.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 1492جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad