English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پنتاگون:ئەمریکا بەمەبەستی گۆڕین لە ھێزی شەڕکەرەوە بۆ ھێزی دەستەبەرکردنی سەقامگیری مەشقیان بە هەسەدە کردووە
2018-01-19 [10:17 AM]

ZNA-هەولێر



گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پئنتاگۆن"، ئەریک پاھۆن، رايگه‌ياند، بەمەبەستی گۆڕینی ھێزەکانی سووریای دیموکرات "هه‌سه‌ده‌" لە ھێزی شەڕکەرەوە بۆ "ھێزی دەستەبەرکردنی سەقامگیری" و "ھێزی کۆنترۆڵکردنی ناوچەیی"، مەشقیان بەو ھێزە کردووە.


هەروەها ھێزەکانی ھاوپەیمانان ھەفتەی رابردوودا راگەیاندنی "ھێزی ئاسایشی سنوور"ی ئاشکرا کرد کە ژمارەکەی نزیکەی ۳٠هەزار کەس دەبێت و بە سەرکردایەتی ھێزەکانی سووریای دیموکرات دەبێت، بۆ ئەو مەبەستە مەشقیان پێدەکرێت.


پاھۆن ئاماژەی بەوە دا کە مەشق و راھێنان بۆ دەستبەرکردنی ئاسایش لە لایەن ئەو کەسانەی بۆ زێدی خۆیان لە سووریا گەڕاونەتەوە و گوتیشی: "ئەو مەشق و راھێنانەی بە ھێزە ئەمنییە خۆجییەکانی سووریا درا، بە ھەڵە لێکدراوەتەوە.


هەروەها گوتیشی: "ئەمە(مەشق و راھێنان)ە لە ھەمان کاتدا ئامانجی رێگریکردن لە ھەڵاتنی تیرۆریستانی داعش بۆ دەرەوە لەخۆ دەگرێت کە لەکاتێکدا کۆتایی داعش ھاتووە.


لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا دەتوانن ئەو ھێزە وەک ھێزی پۆلیس پێناسە بکەن، پاھۆن گوتی: "نامەوێت وەک ھێزی پۆلیس ناوزەندی بکەم، بەڵام ئەمە وەک جۆرێک لە ھێزی ئاسایش یان ھێزی سەقامگیری یاخود ھێزی کۆنترۆڵکردنی ناوچەییە".





ئەم هەواڵە 1339جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad