ZNA-هەولێر ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 19 ی 1ی 2018 نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا ڕووى لە بەرزبونەوە کردووە و نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 69 دۆلار و 31 سەنت مامەڵەى پێوەکرا.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوى ئەمریکى لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 63 دۆلار و 95 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەماوەی ڕابردوودا و دوای ڕێککەوتنێکی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.
ئەم هەواڵە 2515جار خوێندراوەتەوە |