English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەشواق جاف: بەدوایی چارەنووسی پێشمەرگە دیلەکانم لە بەغدا
2018-01-19 [11:56 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند، لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا، لەگەڵ وەزیری دادی عێراق گفتووگۆم کرد، دەربارەی کەیسی ئەو پێشمەرگانەی کەبەدیل گیرابوون لای داعش و پاش کۆنتڕۆڵکردنەوەی پارێزگای مووسڵ و حەویجە و ناوچەکانی ژێردەستی داعش لەلایەن سوپای عێراق و حەشدی شەعبی دەست بەسەرکراون و گوازراونەتەوە بۆ زیندانەکانی بەغداد.

 

دکتۆرە، ئەشواق جاف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەسەر فراکسۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوایی کۆبوونەوەکەی کەس و کاری پێشمەرگە دیلەکان لە بەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە ھەولێر، لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا، لەگەڵ وەزیری دادی عێراق گفتووگۆم کرد، دەربارەی کەیسی ئەو پێشمەرگانەی کەبەدیل گیرابوون لای داعش و پاش کۆنتڕۆڵکردنەوەی پارێزگای مووسڵ و حەویجە و ناوچەکانی ژێردەستی داعش لەلایەن سوپای عێراق و حەشدی شەعبی دەست بەسەرکراون و گوازراونەتەوە بۆ زیندانەکانی بەغداد، وە یەکێکیان سزایی زیندانی ھەتاھەتای بەسەریدا سەپێندراوە، بۆیە داوای چارەسەرێکی بەپەلە و یاساییم کرد، لەبەڕێز وەزیری داد بۆ کەیسی ئەوپێشمەرگانە.

 

دکتۆرە، ئەشواق جاف گووتی: وەزیری دادی عێراق، لای خۆیەوە داوای کرد، ناوی ئەو پێشمەرگانە ئامادە بکەم تا سەرەتا بزانین ئەم دیلانە ھەن یان نین، ھەروەھا گووتی کە فڕۆکەخانەی مووسڵ لە ژێر دەستھەلاتی وەزارەتی دادا نیە بۆیە دەبێت بە نوسراوێکێ فەرمی بنێرین بۆیان تا بەدواداچوونی بۆ بکرێت، بۆئەوەی پێکەوە، بەدواداچوون بکەین بۆدەست نیشانکردنی شوێنی زیندانیان و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان وە هەنگاونان بەشێوەیەکی یاسایی بۆچارەسەرکردنی کەیسەکانیان بە تەمیزکدنەوەی بڕیاری دادگا یان دووبارە دادگایی کردنەوەی یان لەچوارچێوەی یاسایی عێراقی.

 

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەسەر فراکسۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتیشی: دوایی داواکارییەکەی وەزیری داد پەیوەندیم کرد بەوەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و خۆشبەختانە لیستی ناوەکانیان بۆ ناردم و بەزووترین کات پێکەوە کاری لەسەردەکەین، رۆژی یەکشەممە نوسراوێکێ فەرمی کە ھەموو بەلگەوە زانیاریەکانی لە سەر ئەو پێشمەرگانەی کە دیل بوون لە دەستی داعشدا  دەنێرم بۆ وەزیری دادی عێراق، تا بەدواداچون بکەین ئایا ئەو پێشمەرگانە ماون یان نا. 

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 2122جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad