English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زێدان دواى سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر لیگانیس چى گوت ؟
2018-01-19 [12:06 PM]

ZNA-ھەولێر


دوای دۆراندنەکەی سەرەتایی ھەفتەی رابردوو بەرامبەر ڤیاریال ، زێنەدین زێدان لەبەردەم رۆژنامەنوسان ئامادەبوو باسی لەسەرکەوتنی یانەکەی کرد لە یاری چوونی قۆناغی ھەشتی جامی شای ئیسپانیا .

ریال مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی توانی بەئەنجامی گۆلێکی بێ بەرامبەر سەرکەوتن بەسەر لیگانیس تۆمار بکات و ھەنگاوێک لە قۆناغی پێش کۆتایی نزیک بێتەوە.

دوای تەواو بوونی یاریەکە لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا زێدان گوتی : ھەستێکی باشمان ھەیە ، ئەم ئەنجامە بۆئێمە باش بوو ، لە ھەمان کاتدا پارێزگاریمان لە پاک راگرتنی گۆلەکەمان کرد و توانیمان لەدەرەوەی یاریگای خۆمان گۆل تۆمار بکەین ،ئەگەرچی یاریەکە یاریەکی ئاڵۆز بوو ، بەڵام توانیمان سەرکەوتن بەدەست بھێنین و پیرۆزبایی لەیاریەزانەکان دەکەم و دڵخۆشن بەم ئەنجامە .

زیزۆ زیاتر دەڵێت : بەشێوەیەکی باش بەرگریکان کرد ، گرنگ ئەوە بوو بەرگری لەگەڵ ئێمە بوو ، وە زۆربەی کاتەکان روبەرووی مەترسی نەبوینەوەو ئەو شتەی گرنگ بێت بۆ ئێمە سەرکەوتن بوو لە یاریەکە ، پێویستە لەیاری گەرانەوە ئاستمان باشتر بێت لە برنابیۆ .

لە کۆتایدا دەڵێت : ھاوسەنگی زۆر گرنگە ، ئێمە ھەستمان بەھیچ مەترسیەک نەکرد ، تیپی بەرامبەر ھەوڵیدا زیانمان پێ بگەینێت ،بەڵام توانیمان کۆنترۆلی یاریەکە بکەین و لەکۆتایدا بەئەنجامەکە دڵخۆش بین .


رێباز یونس 





ئەم هەواڵە 1633جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad