English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری بەرگری تورکیا: تەرکیز بخەنە سەر داعش زۆر بێواتایە
2018-01-19 [03:38 AM]

ZNA-هەولێر


وه‌زیری به‌رگری توركیا، نوره‌دین جانیكلی رایگەیاند: "ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین‌ ئه‌نجامده‌درێت. به‌ڵام كات و سه‌عاتی له‌چوارچێوه‌ی پێویستی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دایه‌ و، به‌شێكه‌ له‌ پلانه‌كه‌ كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ به‌ كاریگه‌رترین شێوه‌ و به‌ سه‌ركه‌وتووترین شێوه‌ به‌ڕێوه‌بچێت. له‌به‌رئه‌وه‌ ئێستا له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كاری پێویست ده‌كرێت. هه‌موو هێڵه‌كانی تیرۆر و هه‌ژموونی له‌ باكووری سووریا له‌ناوده‌برێت. ئه‌وه‌ چاره‌یه‌كی دیكه‌ی نییه‌".

 

وەزیری بەرگری تورکیا نورەدین جانیکلی لەبارەی لێدوانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە عەفرین، رایگەیاند: "هەڵسەنگاندنێکی بێواتایە. یەکەم داعش تەواو بووە. لە راستیدا تەنانەت بەکارهێنانی ئەو گوزارەیە بۆ داعش لە سووریا بە تایبەتی لەلایەن ئەمریکا بوو بە ئامرازی دامەزراندنی هەژموون لە ژمارەیەک ناوچەی دیاریکراو و حوکم کردنی ئەو ناوچانە (لەلایەن پەیەدە). لەمڕۆوە گوزارەکانی وەک 'گەورەترین مەترسی داعشە. لەبەرئەمە دەبێت هەموو لایەک بۆ سەر داعش سیاسەتەکانی دیاری بکات و بەم پێیە بکەوێتە جموجۆڵ' تا بڵێی لێدوانی بێواتان. هەڕەشەی داعش تەواو بووە و بە شێوەی فەرمی راشگەیەندرا. ئیدی هەڕەشەی داعش لە سووریا و عێراق نەماوە. لە کاتێکدا ئەو راستییە لە گۆڕێیە لە راستیدا لێدوانی لە جۆری "تەرکیز بخەنە سەر داعش' زۆر بێواتایە".





ئەم هەواڵە 958جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad